Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 2:41 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

41 جا به‌ خۆشییه‌وه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ پاڵ.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

41 ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 2:41
21 Referans Kwoze  

زۆر له‌وانه‌ی قسه‌كانیان بیست باوه‌ڕیان هێنا و ژماره‌ی پیاوان گه‌یشته‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار.


ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵک په‌سه‌ند بوون. په‌روه‌ردگاریش ڕۆژانه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه‌ پاڵ وارگه‌ كه‌ ڕزگاریان ده‌بوو.


كاتێ گوێیان لێبوو، دڵیان كون بوو، به‌ په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟”


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.


كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان ‌هێنا.


گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ ئاراییشتێكی پارساوه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


ئێوه‌ش لاسایی ئێمه‌ و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه‌، له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد،


جا هه‌ر كه‌سێک گوێ له‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نه‌گرێت له‌ناو گه‌ل ده‌بڕدرێته‌وه‌}.


ئیتر یۆسپ ناردی یاقووی باوكی هه‌موو هۆزه‌كه‌ی بۆ میسڕ بانگكرد، حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون.


ئه‌وانه‌ی نێو كه‌شتییه‌كه‌ هه‌موومان دوو سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش كه‌س بووین.


با هه‌موو كه‌سێک ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداره‌ فه‌رمانڕه‌واكان بێت، چونكه‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ له‌ خوداوه‌ نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ دانراوه‌.


ئه‌وانه‌ی له‌ كۆندا یاخی بوون، كاتێ خودا له‌ ڕۆژانی نوخدا به‌ پشوودرێژییه‌وه‌ چاوه‌ڕوان بوو، كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ بنیاد ده‌نرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به‌ ئاو ڕزگار بوون.


فریشته‌ی دووه‌میش جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر ده‌ریا، وه‌ک خوێنی مردووی لێهات، هه‌موو زینده‌وه‌رێكی نێو ده‌ریا مرد.


شیمعون په‌تڕۆسیش سه‌ركه‌وت و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه‌ سه‌ر وشكانی، سه‌د و په‌نجا و سێ ماسی گه‌وره‌ی تێدابوو، له‌گه‌ڵ زۆریه‌كه‌شی تۆڕه‌كه‌ نه‌دڕا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite