Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 2:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌موویان پڕبوون له‌ ڕووحی پارسا و به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ قسه‌یان كرد، وه‌ک ڕووح پێی به‌خشین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین.

Gade chapit la Kopi




كردار 2:4
55 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به‌ زمانی نوێ ده‌دووێن،


قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له‌ خۆشی و له‌ ڕووحی پارسا.


كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆببوونه‌وه‌ له‌رزی و هه‌موو له‌ ڕووحی پارسا پڕبوون، ئاشكرا به‌ وشه‌ی خودا ده‌دووان.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه‌ پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان.


به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌.


جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته‌ سه‌ریان، به‌ زمانان دووان و پێشبینییان كرد.


چونكه‌ گوێیان لێیان بوو به‌ زمانه‌كان ده‌دووێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن. ئینجا په‌تڕۆس وتی:


خه‌نه‌نیاش ڕۆیشت و چووه‌ ماڵه‌كه‌، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: “كاک شاوول، ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ناردوومی، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت تاكو ببینیت و پڕبیت له‌ ڕووحی پارسا”.


به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له‌ ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه‌ ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو.


چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”.


خۆشویستن هه‌رگیز ناكه‌وێت. به‌ڵام پێشبینی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و زمانه‌كان پایانیان دێت، زانستیش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر به‌ زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته‌ بدوێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته‌ مسێكی به‌ زرینگه‌ و زنجارێكی به‌ زیڕه‌زیڕ.


كه‌چی شاوول كه‌ پۆڵۆسی پێ ده‌ووترا، پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و تێیڕووانی،


جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه‌ به‌ زمانی خۆمان باسی كرداره‌ مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”.


چونكه‌ ڕووحی پارسا هه‌ر له‌و كاته‌دا فێرتان ده‌كات پێویسته‌ چی بڵێن”.


سوپاسی خودا ده‌كه‌م، له‌ هه‌مووتان زیاتر به‌ زمانه‌كان ده‌دوێم،


با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.


جا په‌تڕۆس پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا، پێی وتن: “ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران،


كه‌ ئه‌مه‌ی وت، فووی لێكردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


ئیشۆع به‌ پڕی ڕووحی پارسا له‌ یوردنه‌ن گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ ڕووحیش بردرایه‌ ده‌شتوده‌ر.


بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


ده‌مه‌وێ هه‌مووتان به‌ زمانه‌كان بدوێن، به‌ڵام باشتره‌ پێشبینی بكه‌ن. چونكه‌ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات مه‌زنتره‌ له‌وه‌ی به‌ زمانه‌كان ده‌دوێت، مه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕێت، تاكو وارگه‌ بنیادنانی ده‌ست بكه‌وێت.


كاتێ ده‌ستم كرد به‌ قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له‌ سه‌ره‌تادا هاته‌ سه‌ر ئێمه‌ش.


هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ئستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه‌ پیاوێكی پڕ له‌ باوه‌ڕ و ڕووحی پارسا بوو، له‌گه‌ڵ پیلیپوس و پروخۆرس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیقالیئۆسی ئه‌نتاكی كه‌ ببووه‌ جوو.


برایان، له‌نێو خۆتاندا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه‌ ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له‌ ڕووحی پارسا و داناییه‌كه‌ی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ دایانبنێین.


به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.


چونكه‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار مه‌زن ده‌بێت. مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ر ناخواته‌وه‌، له‌ سكی دایكییه‌وه‌ پڕده‌بێت له‌ ڕووحی پارسا و


به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.


چونكه‌ پیاوچاک بوو، پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه‌ پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه‌.


ئستیفانۆس پڕ له‌ باوه‌ڕ و هێز بوو، نیشانه‌ و په‌رجوی مه‌زنی له‌نێو گه‌لدا ده‌كرد.


چونكه‌ من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه‌ هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه‌.


زخه‌ریای باوكی پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و پێشبینی كرد، وتی:


كاتێ ئه‌لیسابات گوێی له‌ سڵاوه‌كه‌ی مه‌ریه‌م بوو، كۆرپه‌له‌كه‌ له‌ سكیدا هه‌ڵبه‌زی و ئه‌لیسابات پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا.


كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن،


چونكه‌ هه‌رگیز پێشبینیه‌ک به‌ خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو مرۆڤه‌ پارساكانی‌ خودا دوواون كه‌ به‌ ڕووحی پارسا هه‌ڵگیراون.


ئینجا چه‌ند زمانێكی دابه‌شبوو وه‌ک ئاگر بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان نیشته‌وه‌.


جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت.


“كه‌س هه‌یه‌ ڕێگا بگرێت له‌ ئه‌مانه‌ی وه‌ک ئێمه‌ ڕووحی پارسایان وه‌رگرتووه‌ له‌ ئاو عه‌ماد نه‌كرێن؟


خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به‌ به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite