Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 2:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه‌ به‌ زمانی خۆمان باسی كرداره‌ مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.»

Gade chapit la Kopi




كردار 2:11
36 Referans Kwoze  

یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه‌ پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان.


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


یه‌كێكیان كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه‌، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”.


به‌ ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ تۆم له‌ قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ڕێكیان بخه‌یت و له‌ هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت،


چونكه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه‌ به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا.


كه‌شتییه‌كه‌ ڕۆژانێكی زۆر به‌ هێواشی ده‌ڕۆیشت و به‌ زه‌حمه‌ت له‌ قنیدۆس نزیک كه‌وتینه‌وه‌، باكه‌ نه‌یهێشت زیاتر بڕۆین، به‌ په‌نای قرێتێدا و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌له‌مۆنا ڕۆیشتین.


ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها نیشـانه‌ی مه‌زن ده‌كات، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.


وایكردووه‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه‌. په‌روه‌ردگار به‌سۆز ومیهره‌بانه‌.


ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.


ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.


سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.


له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان شكۆمه‌ندی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن، له‌نێو هه‌موو گه‌لان كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان ستایشی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایانیش ڕه‌واكه‌ت.


ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕۆڵه‌كانیان ناشارینه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ نه‌وه‌ی داهاتوو، ستایشی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنین. هێزی و په‌رجوه‌كانی كه‌ كردوویه‌تی.


كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار دێنمه‌وه‌ یادم. په‌رجوه‌كانی تۆم له‌بیره‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌یه‌.


خودایه‌ له‌ سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه‌ فێرت كردووم، تا ئێستا كرده‌وه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ڕاده‌گه‌یه‌نم.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه‌، زۆرن ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنانه‌ی كه‌ كردووته‌. ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئێمه‌ نه‌خشه‌ت كێشاوه‌ كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت. ئه‌گه‌ر باسیان بكه‌م و بیانگێڕمه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ زۆرن نایه‌نه‌ ژماردن.


چونكه‌ هاجه‌ر شاخی سینه‌یه‌ له‌ عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.


سه‌رنه‌كه‌وتمه‌ یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه‌ دره‌مسوق.


خودا له‌ وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه‌ به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه‌ و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.


پرۆگیا و په‌مپۆلیا، میسڕ و ده‌ڤه‌ره‌كانی لیبیا ڕووه‌و قه‌ورینێین، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما


هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “ده‌بێ ئه‌مه‌ چی بێت؟”


كه‌ شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به‌ مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite