1 كه ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه له یه‌ک شوێندا بوون،
1 کە ڕۆژی پەنجایەمین هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون،
تاكو به یه‌ک دڵ و به یه‌ک ده‌نگ شكۆی خودا و باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ن.
ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت.
ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،
به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه،
كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ک دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌یده‌ووت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوو.
جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه له ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له ئاسیادا بمێنێته‌وه، چونكه په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته یروشلایم.
كه ئه‌مه‌یان بیست، به یه‌ک دڵ هاواریان بۆ خودا كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره، تۆی خوداوه‌ندی دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه.
له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له هه‌یوانی شلیموندا.
ئه‌وه‌تا چه‌ند باشه و چه‌ند جوانه، برایان پێكه‌وه نیشته‌جێ بن!
ڕۆژانه به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له په‌رستگا ده‌بوون، له ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به خۆشی و ساكاری پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد،
چونكه یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”.
به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.
كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆببوونه‌وه له‌رزی و هه‌موو له ڕووحی پارسا پڕبوون، ئاشكرا به وشه‌ی خودا ده‌دووان.