11 خودا‌ش په‌رجوی سه‌رسوڕهێنه‌ری به ده‌ستی پۆڵۆس ئه‌نجام ده‌دا،
11 خودا‌ش پەرجووی سەرسوڕهێنەری بە دەستی پۆڵس ئەنجام دەدا،
له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له هه‌یوانی شلیموندا.
خودا‌ش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.
سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو.
ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕووحه‌كه‌ی وت: “به ناوی ئیشۆعی مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا ده‌رچوو.
ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به كاركردن به ته‌وراته، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟
ئیتر هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه بێده‌نگ بوون و گوێیان له به‌رنڤا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌یان ده‌كرد كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه.
جا پۆڵۆس و به‌رنڤا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ مانه‌وه و به‌ئاشكرا باسی په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد، ئه‌ویش گه‌واهیی بۆ وشه‌ی به‌خششی خۆی ده‌دا و ڕێی دابوو په‌رجوو و نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستیان بكرێت.
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.