Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 19:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌پۆلۆس له‌ قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به‌ ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه‌ تێپه‌ڕی و هاته‌ ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە کاتێکدا کە ئەپۆلۆس لە کۆرنسۆس بوو، پۆڵس بە ڕێگاکانی ناوەوە تێپەڕی و هاتە ئەفەسۆس. لەوێ چاوی بە هەندێک قوتابی کەوت،

Gade chapit la Kopi




كردار 19:1
16 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته‌ لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته‌ لاتان، به‌ڵام كه‌ بۆی ڕێككه‌وت، دێت.


مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه‌: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”.


له‌دوای ئه‌مه‌ پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته‌ قۆرنتێ.


لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.


ئه‌مه‌ش زانرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و جوو و یۆنانییانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆس ده‌ژیان، هه‌موو ترس دایگرتن و ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار به‌رز ده‌بووه‌وه‌.


ده‌بینن و ده‌بیستن كه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ ئه‌پیسۆس، بگره‌ له‌ هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه‌ و له‌ ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین.


جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه‌ له‌ ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له‌ ئاسیادا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته‌ یروشلایم.


كاتێ هاتنه‌ لای پێی وتن: “ئێوه‌ ده‌زانن له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ كه‌ هاتمه‌ نێو ئاسیا، به‌ درێژایی كاته‌كه‌ چۆن بووم له‌گه‌ڵتان،


چونكه‌ ترۆپیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌پیسۆسییان له‌ شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه‌ په‌رستگا.


برایان، ئێستا له‌ پێناوی ئێوه‌دا خۆم و ئه‌پۆلۆسم له‌م شتانه‌ كرده‌ نموونه‌، تاكو له‌ ئێمه‌وه‌ فێربن: {زێده‌ ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌وانه‌ی نووسراون}، ئینجا كه‌س خۆی به‌ یه‌كێك هه‌ڵنه‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌.


ئه‌گه‌ر بێتو وه‌ك مرۆڤێك له‌ ئه‌پیسۆسدا به‌ره‌نگاری دڕندان بوومایه‌وه‌، ئه‌وسا چ سوودێكم ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر بێت و مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه‌: “با بخۆین و بخۆینه‌وه‌، چونكه‌ سبه‌ی ده‌مرین”.


به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له‌ ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه‌،


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite