Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 18:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به‌ جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 پۆڵس هەموو شەممەیەک لە کەنیشت گفتوگۆی دەکرد و هەوڵی دەدا قەناعەت بە جولەکە و یۆنانییەکان بهێنێت.

Gade chapit la Kopi




كردار 18:4
18 Referans Kwoze  

بۆیه‌ كه‌ ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خوداش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین.


ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.


بۆیه‌ له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له‌ بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ تووشیان ده‌هات.


ئه‌گریپاس به‌ پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته‌ كه‌مه‌ قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه‌ مه‌سیحی؟”


ده‌بینن و ده‌بیستن كه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ ئه‌پیسۆس، بگره‌ له‌ هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه‌ و له‌ ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین.


ئینجا پۆڵۆس چووه‌ كه‌نیشت، بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به‌ خه‌ڵک ده‌هێنا.


وتیان: “ئه‌م پیاوه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵک ده‌هێنێت كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات خودا بپه‌رستن”.


به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا‌ له‌ تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه‌ وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له‌ سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه‌ ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟


ئه‌وانیش به‌ په‌رجه‌دا هاتنه‌ ئینتیاكیای پیسیدیه، شه‌ممه‌ش چوونه‌ كه‌نیشت و دانیشتن.


پێی وت: ئه‌گه‌ر گوێ له‌ مووشێ و پێغه‌مبه‌ران نه‌گرن، ته‌نانه‌ت یه‌كێک له‌نێو مردووانیش هه‌ستێته‌وه‌، بڕوا ناكه‌ن”.


هاته‌ ناسڕه‌ت‌ كه‌ لێی گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه‌ ڕاوه‌ستا.


ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ نیازه‌ بۆ كوێ بڕوات كه‌ نایدۆزینه‌وه‌؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟


یه‌كسه‌ر له‌ كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه‌ “ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


ئه‌وه‌بوو له‌ ئیقانون پێكه‌وه‌ چوونه‌ نێو كه‌نیشتی جووه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ جوو و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا.


گه‌یشتنه‌ ئه‌پیسۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێهێشت، به‌ڵام خۆی چووه‌ كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جووه‌كان گفتوگۆی ده‌كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite