Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 18:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 جووێكی بینی به‌ ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته‌ لایان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 لەوێ جولەکەیەکی دۆزییەوە بە ناوی ئەکیلا، خەڵکی پۆنتۆس بوو، تازە لەگەڵ پریسکیلای ژنی لە ئیتالیاوە هاتبوون، چونکە کلودیۆس فەرمانی دابوو هەموو جولەکە ڕۆما بەجێبهێڵن. پۆڵس ئیتر چووە لایان

Gade chapit la Kopi




كردار 18:2
11 Referans Kwoze  

سڵاو له‌ پریسقیلا و ئه‌كیلا و خێزانی ئۆنیسیفورس بكه‌.


وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یانن به‌ ناوی په‌روه‌ردگار به‌ گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له‌ كه‌نیشت قسه‌ بكات. كه‌ ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێیبوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه‌.


یه‌كێک له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، به‌هۆی ڕووحه‌وه‌ پێشبینی كرد كه‌ برسێتییه‌كی مه‌زن هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می قله‌ودییوس قه‌یسه‌ڕیش ڕوویدا.


پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو.


ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا،


په‌تڕۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ بژارده‌كانی خودا، بێگانه‌ په‌راگه‌نده‌كان له‌ پۆنتس و گه‌ڵاتیه‌ و قاپودقیا و ئاسیا و بتۆنیا،


كاتێک بڕیار درا به‌ ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه‌ درانه‌ ده‌ست سه‌رپه‌لێک له‌ سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو.


له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه‌ كه‌شتییه‌كی بینی كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ری بوو ده‌چووه‌ ئیتالیا، سواری كردین.


سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite