Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 17:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 جووه‌كانیش ئیره‌ییان پێ هات، هه‌ندێک پیاوخراپی بازاڕیان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه‌ و ئاژاوه‌یان له‌ شار نایه‌وه‌. چوونه‌ سه‌ر ماڵی ئیاسون و داوایان كرد پۆڵۆس و شیلا بهێنرێنه‌ لای خه‌ڵک.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک.

Gade chapit la Kopi




كردار 17:5
26 Referans Kwoze  

با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له‌ بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه‌، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه‌ جۆش بده‌ن.


ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم.


ئیاسون میوانداریی كردوون. هه‌موویان دژی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ڕ كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پاشایه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌، ناوی ئیشۆعه‌!”.


به‌ڵام ئه‌و جووانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا، نه‌ته‌وه‌كانیان جۆش دا و دژ به‌ برایان مێشكیان پڕ كردن.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


چونكه‌ له‌ مه‌ترسی داین تاوانبار بكرێن به‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پاساوێكیشمان نییه‌ بۆ پاكانه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌”.


له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه‌ بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا،


هه‌ندێک جوو له‌ ئینتیاكیا و ئیقانونه‌وه‌ هاتن، قه‌ناعه‌تیان به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه‌.


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


چونكه‌ زانی له‌ به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو.


یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه‌ تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه‌‌؟


باوكانیش ئیره‌ییان به‌‌ یۆسپ برد، فرۆشتیانه‌ میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو،


بووم به‌ جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه‌ داده‌نیشن، مه‌سته‌كانیش ده‌رباره‌ی من گۆرانی گاڵته‌ئامێز هه‌ڵده‌به‌ستن.


به‌ڵام كه‌ كه‌وتم، ئه‌وان به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌ دژی من كۆبوونه‌وه‌، كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بیانناسم هێرشیان هێنایه‌ سه‌رم و به‌بێ‌ وه‌ستان ئابڕوویان بردم.


كاتێ نه‌یاندۆزینه‌وه‌، ئیاسون و هه‌ندێک برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕاكێشا، هاواریان ده‌كرد: “ئه‌مانه‌ كه‌ جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌، بۆ ئێره‌ش هاتوون،


ئه‌وانیش ده‌سته‌به‌ر په‌یامیان بۆ ئیاسون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كرد و ئازادیان كردن.


له‌ گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته‌ مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته‌، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له‌ شار و مه‌ترسی له‌ ده‌شت، مه‌ترسی له‌ ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن،


ئێوه‌ش لاسایی ئێمه‌ و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه‌، له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite