Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 17:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هێنا و چوونه‌ پاڵ پۆڵۆس و شیلا، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ یۆنانیی خواپه‌رست و له‌ ژنه‌ خانه‌دانه‌كانیش كه‌ ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 17:4
31 Referans Kwoze  

جا زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له‌ ژنه‌ ڕێزداره‌ یۆنانییه‌كان و پیاویش كه‌ ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.


ئیتر دانیشتووانی ئیقانون بوونه‌ دوو به‌ش، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جوو بوون و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ران.


دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، زۆر له‌ جوو و خواپه‌رسته‌كان كه‌ ببوونه‌ جوو، به‌دوای پۆڵۆس و به‌رنڤا كه‌وتن، ئه‌مانیش قسه‌یان بۆ ده‌كردن و هانیان ده‌دان له‌ به‌خششی خودادا جێگیر بن.


نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار خۆیان دایه‌ په‌روه‌ردگار ئینجا ئێمه‌، به‌ خواستی خودا،


جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد.


ئینجا په‌یامبه‌ران و پیران و هه‌موو وارگه‌ به‌باشیان زانی دوو پیاو له‌نێو خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پۆڵۆس و به‌رنڤا بۆ ئینتیاكیا بیاننێرن: ئیهوودا كه‌ نازناوی به‌ڕشه‌ببایه‌ له‌گه‌ڵ شیلا، دوو پیاوی پێشكه‌وتوو بوون له‌نێو برایان.


به‌ڵام جووه‌كان خانمه‌ ڕێزداره‌ له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به‌ پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له‌ سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن.


هاواریان ده‌كرد: “پیاوانی ئیسڕائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک دژ به‌ گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه‌ هه‌موو خه‌ڵک فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته‌ په‌رستگا و ئه‌م شوێنه‌ پارسا‌یه‌ی گڵاو كرد!”


دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست.


هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به‌ جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا.


به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕیان هێنا و جوداخوازیان كرد، له‌وانه‌: دیانیۆنیسییوسی ئاریۆپاگۆس و ژنێک ناوی داماریس بو و كه‌سانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان.


بۆیه‌ له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له‌ بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ تووشیان ده‌هات.


پۆڵۆس ده‌یوسیت تیماتیئوس له‌گه‌ڵی ده‌ربچێت، جا بردی و خروسه‌بڕانی كرد، له‌به‌ر ئه‌و جووانه‌ی له‌و ناوچانه‌ بوون، چونكه‌ هه‌موو ده‌یانزانی باوكی یۆنانییه‌.


به‌ڵام پۆڵۆس شیلای هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو، له‌لایه‌ن برایانه‌وه‌ به‌ به‌خششی خودای سپارد.


ئيهوودا و شیلاش كه‌ خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی برایانیان كرد و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌.


جا ئیهوودا و شیلامان بۆ ناردن تاكو هه‌مان شتتان به‌ زار پێ ڕابگه‌یه‌نن.


ئه‌وه‌بوو له‌ ئیقانون پێكه‌وه‌ چوونه‌ نێو كه‌نیشتی جووه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ جوو و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا.


كه‌ به‌ربوون، هاتنه‌ لای هاوڕێیه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كاهینانی باڵا و پیران پێیان وتبوون بۆیان گێڕانه‌وه‌.


باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه‌ بوون و له‌ هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوون.


ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ نیازه‌ بۆ كوێ بڕوات كه‌ نایدۆزینه‌وه‌؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟


كه‌ شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده‌ بیڕووئا‌، كه‌ گه‌یشتن چوونه‌ كه‌نیشتی جووه‌كان.


جا یه‌كسه‌ر برایان پۆڵۆسیان بۆ ده‌ریا نارد، به‌ڵام شیلا و تیماتیئوس له‌وێ مانه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite