Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 17:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 كه‌ شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده‌ بیڕووئا‌، كه‌ گه‌یشتن چوونه‌ كه‌نیشتی جووه‌كان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 کە شەو داهات برایان پۆڵس و سیلایان ناردە بیریە، کە گەیشتن چوونە کەنیشتی جولەکە.

Gade chapit la Kopi




كردار 17:10
16 Referans Kwoze  

به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له‌ پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له‌ دژایه‌تییه‌كی زۆردا.


پۆڵۆس وه‌كو دابی خۆی چووه‌ لایان، سێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ سیپاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،


ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: له‌ بیڕووئا‌ سوپاتڕۆسی كوڕی پیڕۆ، له‌ تسلۆنیقێیان ئه‌رستارخۆس و سه‌كوندۆس، گائیوس له‌ ده‌ڕبێ و تیماتیئوس، له‌ ئاسیاش تۆخیقۆس و ترۆپیمۆس.


جا قوتابییه‌كان به‌ شه‌و بردییان و له‌نێو سه‌به‌ته‌یه‌ک له‌ شووره‌كه‌وه‌ شۆڕیان كرده‌وه‌.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


یه‌كسه‌ر له‌ كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه‌ “ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


ئینجا په‌یامبه‌ران و پیران و هه‌موو وارگه‌ به‌باشیان زانی دوو پیاو له‌نێو خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پۆڵۆس و به‌رنڤا بۆ ئینتیاكیا بیاننێرن: ئیهوودا كه‌ نازناوی به‌ڕشه‌ببایه‌ له‌گه‌ڵ شیلا، دوو پیاوی پێشكه‌وتوو بوون له‌نێو برایان.


ئینجا به‌ ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ تسلۆنیقێ كه‌ كه‌نیشتی جووی لێبوو.


هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هێنا و چوونه‌ پاڵ پۆڵۆس و شیلا، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ یۆنانیی خواپه‌رست و له‌ ژنه‌ خانه‌دانه‌كانیش كه‌ ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.


كاتێ نه‌یاندۆزینه‌وه‌، ئیاسون و هه‌ندێک برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕاكێشا، هاواریان ده‌كرد: “ئه‌مانه‌ كه‌ جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌، بۆ ئێره‌ش هاتوون،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite