Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 16:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 برایان له‌ لیستره‌ و ئیقانون گه‌واهییان بۆ ده‌دا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد.

Gade chapit la Kopi




كردار 16:2
14 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ سیپاره‌ پارسا‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن بتكه‌نه‌ دانا بۆ ڕزگاری، به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح.


به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


چونكه‌ به‌مه‌ پێشینان په‌سه‌ند كراون.


چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.


ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته‌ سه‌ر و بكه‌وێته‌ نێو داوی ئیبلیس.


جا له‌ زیندانه‌كه‌ ده‌رچوون و چوونه‌ لای لوودییا، له‌وێ خوشک و برایانیان بینی و دڵنه‌واییان كردن و ده‌رچوون.


موژده‌یان به‌و شاره‌ دا زۆر كه‌سیان كرده‌ قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ لیستره‌ و ئیقانون و ئینتیاكیا.


ئه‌وانیش تۆزی پێیان دژ به‌وان ته‌كاند و بۆ شاری ئیقانۆن هاتن.


برایان، له‌نێو خۆتاندا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه‌ ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له‌ ڕووحی پارسا و داناییه‌كه‌ی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ دایانبنێین.


به‌ هه‌مان شێوه‌ كرداری چاكیش ڕوونه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشكراش نین ناتوانرێ بشاردرێته‌وه‌.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


ئه‌وه‌بوو له‌ ئیقانون پێكه‌وه‌ چوونه‌ نێو كه‌نیشتی جووه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ جوو و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا.


په‌یامبه‌ران هه‌ستیان كرد و بۆ شاری لیستره‌ و ده‌ڕبێی لیكاونیه‌ و بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشتیان هه‌ڵاتن و


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite