Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 16:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 له‌وێشه‌وه‌ بۆ پیلیۆس كه‌ یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه‌ و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه‌، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 لەوێشەوە بۆ فیلیپی کە گرنگترین شاری ناوچەی مەکدۆنیایە و جێنشینی ڕۆمانییەکانە، لەوێ چەند ڕۆژێک ماینەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 16:12
14 Referans Kwoze  

به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له‌ پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له‌ دژایه‌تییه‌كی زۆردا.


پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا له‌ پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:


ئێمه‌ش دوای ڕۆژانی فه‌تیره‌، به‌ ده‌ریاوه‌ له‌ پیلیۆس ده‌رچووین، بۆ ترۆئۆس و به‌ پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه‌ لایان و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه‌.


نه‌ریتێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ په‌سه‌ندی بكه‌ین یان كاری پێ بكه‌ین”.


له‌ شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه‌: “بپه‌ڕه‌وه‌ بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده‌!”.


كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.


كاتێ شیلا و تیماتیئوس له‌ ماقیدۆنیاوه‌ دابه‌زین، پۆڵۆس به‌ ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌.


كاتێ ئه‌مانه‌ ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته‌ یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”.


شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه‌، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه‌ شانۆ، كه‌ هاوڕێی پۆڵۆس بوون له‌ گه‌شتدا.


دوای نه‌مانی ئاژاوه‌كه‌، پۆڵۆس قوتابییه‌كانی بانگكرد و ماڵئاوایی لێكردن و ده‌رچوو تاكو بڕواته‌ ماقیدۆنیا.


له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد. كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ بڕواته‌ سوریا، جووه‌كان پیلانیان بۆی گێڕا، بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیادا بگه‌ڕێته‌وه‌.


سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ.


چونكه‌ خه‌ڵكی مه‌كدۆنیه‌ و ئه‌خائیه‌ پێیان خۆش بوو هه‌ندێک به‌خشین بۆ پارساكانی هه‌ژاری یروشلایم كۆبكه‌نه‌وه‌.


چونكه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریتان له‌ ئینجیل كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite