6 جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه.
6 جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە.
گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت.
ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه.
بۆیه به باشمان زانی به یه‌ک بیروڕاوه چه‌ند پیاوێک هه‌ڵبژێرین و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانمان به‌رنڤا و پۆڵۆس بۆ لاتان بنێرین
ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون.
كاتێ له یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه خودا به‌هۆیانه‌وه كردبووی.
بۆیه دوازده‌كه كۆمه‌ڵی قوتابییه‌كانیان بانگ‌كرد و وتیان: “باش نییه واز له وشه‌ی خودا بهێنین و ڕاژه‌ی خوانه‌كان بكه‌ین.
چونكه له هه‌ر كوێیه‌ک دوو یان سێیان به ناوی منه‌وه كۆببنه‌وه، من له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستیاندا ده‌بم”.
جا وایان كرد و به ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.
كاتێ ده‌مه‌قاڵه و مشتومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕوویدا، پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه دیاری كران، تاكو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بۆ لای په‌یامبه‌ران و پیران به‌ره‌و یروشلایم سه‌ربكه‌ون.
ئینجا په‌یامبه‌ران و پیران و هه‌موو وارگه به‌باشیان زانی دوو پیاو له‌نێو خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پۆڵۆس و به‌رنڤا بۆ ئینتیاكیا بیاننێرن: ئیهوودا كه نازناوی به‌ڕشه‌ببایه له‌گه‌ڵ شیلا، دوو پیاوی پێشكه‌وتوو بوون له‌نێو برایان.
ئیتر به شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه له یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن.