Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 15:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 پاش ئه‌وه‌ی وارگه‌ ماڵئاواییان لێكردن، به‌ نێو پۆنیقێ و شمرندا تێپه‌ڕین، باسیان ده‌كرد كه‌ نه‌ته‌وه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، جا شادییه‌كی زۆریان له‌نێو هه‌موو برایاندا بڵاو ده‌كرده‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 15:3
27 Referans Kwoze  

كاتێ ئاماده‌بوون و وارگه‌یان كۆكرده‌وه‌، باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد كه‌ خودا له‌گه‌ڵیان كردبووی، هه‌روه‌ها كه‌ ده‌رگای باوه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش كردۆته‌وه‌.


به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ژن و منداڵیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردین. له‌ كه‌ناره‌كه‌ چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.


هه‌وڵبده‌ زیناسی پارێزه‌ر و ئه‌پۆلۆس بنێری، تاكو پێوستیان به‌ هیچ نه‌بێت.


جا كه‌س به‌ سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه‌ لام، چونكه‌ له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.


له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم.


كاتێ ده‌چمه‌ ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به‌ كۆمه‌ک ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌مێک له‌ بینینتان تێربم.


ئیتر هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ بێده‌نگ بوون و گوێیان له‌ به‌رنڤا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌یان ده‌كرد كه‌ خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه‌.


به‌ره‌و ماقیدۆنیا به‌ لاتاندا تێپه‌ڕم و له‌ ماقیدۆنیاوه‌ دیسان بێمه‌وه‌ لاتان، ئێوه‌ش بۆ ئیهوود ڕه‌وانه‌م بكه‌ن.


له‌وێوه‌ كه‌ برایان هه‌واڵی ئێمه‌یان بیست، تاكو گۆڕه‌پانی ئاپیۆس سێ خانه‌كه‌ هاتنه‌ پیشوازیمان. كاتێ پۆڵۆس بینییانی سوپاسی خودای كرد و وره‌ی به‌رزبووه‌وه‌.


قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له‌ خۆشی و له‌ ڕووحی پارسا.


كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان ‌هێنا.


كاتێ په‌یامبه‌ران له‌ یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه‌، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن.


به‌ڵام پێویسته‌ دڵخۆش و شاد بین، چونكه‌ ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌”.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


هه‌ندێ كه‌س له‌ ئیهووده‌وه‌ بۆ ئینتیاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: “ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ خروسه‌بڕان نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن”.


كاتێ له‌ یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه‌ و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێكردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه‌ خودا به‌هۆیانه‌وه‌ كردبووی.


ئینجا په‌یامبه‌ران و پیران و هه‌موو وارگه‌ به‌باشیان زانی دوو پیاو له‌نێو خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پۆڵۆس و به‌رنڤا بۆ ئینتیاكیا بیاننێرن: ئیهوودا كه‌ نازناوی به‌ڕشه‌ببایه‌ له‌گه‌ڵ شیلا، دوو پیاوی پێشكه‌وتوو بوون له‌نێو برایان.


ئيهوودا و شیلاش كه‌ خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی برایانیان كرد و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری پۆڵۆس بوون ئه‌ویان هێنایه‌ ئه‌تینۆس، كاتێ ڕاسپارده‌یان بۆ شیلا و تیماتیئوس برد كه‌ به‌ زووترین كات بێنه‌ لای، ڕۆیشتن.


به‌و قسه‌ی كردی خه‌مبار بوون كه‌ وتی جارێكی دیكه‌ ڕووی نابیننه‌وه‌. ئینجا تاكو لای كه‌شتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌یان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite