Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 15:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 كاتێ ده‌مه‌قاڵه‌ و مشتومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕوویدا، پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ دیاری كران، تاكو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆ لای په‌یامبه‌ران و پیران به‌ره‌و یروشلایم سه‌ربكه‌ون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون.

Gade chapit la Kopi




كردار 15:2
20 Referans Kwoze  

بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌.


وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره‌ به‌رزانه‌ كه‌متر نییه‌.


كاتێ له‌ یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه‌ و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێكردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه‌ خودا به‌هۆیانه‌وه‌ كردبووی.


جا وایان كرد و به‌ ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.


خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه‌ تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارساكان كراوه‌.


پۆڵۆس، بانگكراو به‌ په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، هه‌روه‌ها سوستینسی برا،


ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته‌ لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون.


ئیتر به‌ شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه‌ له‌ یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن.


جا ئیهوودا و شیلامان بۆ ناردن تاكو هه‌مان شتتان به‌ زار پێ ڕابگه‌یه‌نن.


بۆیه‌ به‌ باشمان زانی به‌ یه‌ک بیروڕاوه‌ چه‌ند پیاوێک هه‌ڵبژێرین و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانمان به‌رنڤا و پۆڵۆس بۆ لاتان بنێرین


ڕووح پێی فه‌رمووم كه‌ بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه‌ ماڵی پیاوه‌كه‌.


جا بۆ ژووره‌وه‌ بانگی كردن و میوانداری كردن. بۆ سبه‌ینێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، هه‌ندێک برایانی خه‌ڵكی یۆپێش هاوه‌ڵی بوون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite