Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 13:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 كاتێ گه‌یشتنه‌ سه‌لامینا، وشه‌ی خودایان له‌ كه‌نیشته‌كانی جوو ڕاگه‌یاند، یوخه‌ننه‌نیش وه‌ک ڕاژه‌وان له‌گه‌ڵیان بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 13:5
20 Referans Kwoze  

ئه‌وانیش به‌ په‌رجه‌دا هاتنه‌ ئینتیاكیای پیسیدیه، شه‌ممه‌ش چوونه‌ كه‌نیشت و دانیشتن.


پۆڵۆس و به‌رنڤاش به‌ ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه‌ یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه‌ باس بكردایه‌. چونكه‌ ئێوه‌ ڕه‌تتان كرده‌وه‌ و بڕیارتان دا كه‌ شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین!


ئینجا پۆڵۆس چووه‌ كه‌نیشت، بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به‌ خه‌ڵک ده‌هێنا.


هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به‌ جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا.


بۆیه‌ له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له‌ بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ تووشیان ده‌هات.


ئه‌وه‌بوو له‌ ئیقانون پێكه‌وه‌ چوونه‌ نێو كه‌نیشتی جووه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ جوو و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا.


كه‌ ئه‌مه‌ تێگه‌یشت، هاته‌ ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.


یه‌كسه‌ر له‌ كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه‌ “ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


به‌ ته‌نیا لۆقام له‌لایه‌. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه‌، چونكه‌ بۆ من سوودبه‌خشه‌ بۆ ڕاژه‌كردن.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


به‌رنڤاش پێشنیاری كرد یوخه‌ننه‌ن كه‌ نازناوی مه‌رقوسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن.


به‌رنڤا و شاوولیش دوای ته‌واوكردنی ڕاژه‌كه‌ له‌ یروشلایم گه‌ڕانه‌وه‌، یوخه‌ننه‌نیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه‌ به‌ مه‌رقوس ناسراوه‌.


جا له‌نێو ئێوه‌دا با ئاوا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا مه‌زن بێت، با ببێته‌ ڕاژه‌وانتان و


ئینجا دووان له‌وانه‌ی ڕاژه‌ی ئه‌ویان ده‌كرد ناردنی بۆ ماقیدۆنیا: تیماتیئوس و ئه‌ڕاستۆس، به‌خۆی ماوه‌یه‌ک له‌ ئاسیا مایه‌وه‌.


شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه‌، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه‌ شانۆ، كه‌ هاوڕێی پۆڵۆس بوون له‌ گه‌شتدا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite