Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 13:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن.

Gade chapit la Kopi




كردار 13:3
18 Referans Kwoze  

له‌پێش په‌یامبه‌رانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌ تۆدایه‌ پشتگوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ پێشبینی وه‌رتگرتووه‌ كاتێ پیرانی وارگه‌ ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.


كاتێ په‌روه‌ردگاریان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕووحی پارسا فه‌رمووی: “به‌رنڤا و شاوولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی بانگم كردوون بۆی”.


بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوازی له‌ كه‌سانی وه‌ک ئه‌وانه‌ بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ڕه‌وا بكه‌ین.


به‌ په‌له‌ ده‌ست له‌سه‌ر كه‌س دامه‌نێ، به‌شداری گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ مه‌كه‌. خۆت به‌ بێگه‌ردی ڕابگره‌.


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


له‌وێشه‌وه‌ به‌ ڕێگای ده‌ریا بۆ ئینتیاكیا گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی درانه‌ ده‌ست به‌خششی خودا بۆ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێیان كرد.


قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به‌ ڕۆژوگرتنه‌وه‌ نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ ده‌ست په‌روه‌ردگار كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌بیرت دێنمه‌وه‌ به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له‌ تۆ دایه‌ به‌ ده‌ستدانانی من.


به‌ڵام پۆڵۆس شیلای هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو، له‌لایه‌ن برایانه‌وه‌ به‌ به‌خششی خودای سپارد.


ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت.


خه‌نه‌نیاش ڕۆیشت و چووه‌ ماڵه‌كه‌، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: “كاک شاوول، ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ناردوومی، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت تاكو ببینیت و پڕبیت له‌ ڕووحی پارسا”.


ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو.


نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه‌ له‌م دووانه‌ كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه‌،


ئه‌وانیش كه‌ به‌ ڕووحی پارسا نێردران، به‌ره‌و سولوكیه‌ دابه‌زین و له‌وێشه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite