Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 13:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 كاتێ په‌روه‌ردگاریان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕووحی پارسا فه‌رمووی: “به‌رنڤا و شاوولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی بانگم كردوون بۆی”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.»

Gade chapit la Kopi




كردار 13:2
41 Referans Kwoze  

به‌ڵام كاتێ خودا كه‌ له‌ سكی دایكمه‌وه‌ ته‌رخانی كردم و به‌ به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو


جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل.


ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌ستنیشان كرام به‌ بانگه‌وازده‌ر و په‌یامبه‌ر و فێرگه‌ری نه‌ته‌وه‌كان.


به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاری یه‌ك ڕووح و هه‌مان ڕووحه‌، بۆ هه‌ر یه‌كێك به‌ تایبه‌ت دابه‌شی ده‌كات، چۆن بیه‌وێت.


پۆڵۆس، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، په‌یامبه‌ری بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئینجیلی خودا،


بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.


له‌وێشه‌وه‌ به‌ ڕێگای ده‌ریا بۆ ئینتیاكیا گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی درانه‌ ده‌ست به‌خششی خودا بۆ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێیان كرد.


به‌ ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه‌ بكه‌ كه‌ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”.


ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


منیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.


ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن.


قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له‌ كاژێر نۆ له‌ ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا،


له‌ كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له‌ بینینه‌كه‌ ده‌كرده‌وه‌، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن.


ڕووحی پارسا به‌ پیلیپوسی فه‌رموو: “بڕۆ پێش و به‌گه‌ڵ ئه‌و گالیسكه‌یه‌ بكه‌وه‌”.


جا داوا له‌ په‌روه‌ردگاری دروێنه‌ بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت”.


كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه‌ ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه‌ به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.


كه‌سیش ئه‌م ڕێزه‌ بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ بانگكراوه‌، هه‌روه‌ک هاڕونیش.


به‌ ته‌نیا لۆقام له‌لایه‌. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه‌، چونكه‌ بۆ من سوودبه‌خشه‌ بۆ ڕاژه‌كردن.


به‌ڵام تۆ، له‌ هه‌موو شتێكدا وریابه‌، له‌ ئازاردا دان بگره‌، كاری موژده‌ده‌ری بكه‌، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه‌.


به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی.


له‌ لێدان و زیندان و شڵه‌ژان، ماندوویی و بێداری و برسیێتی،


خۆتان له‌ یه‌كتری بێبه‌ش مه‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به‌ ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاكو بۆ ڕۆژوو و نوێژ ده‌ستبه‌تاڵ بن، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری جووت بنه‌وه‌، نه‌وه‌ك به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه‌ شه‌یتان تاقیتان بكاته‌وه‌.


تاكو ببمه‌ ڕاژه‌وانی ئیشۆعی مه‌سیح له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ک كاهین له‌ ڕاژه‌ی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانیی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به‌ ڕووحی پارسا پارساكراو بێت.


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”.


پاش ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگار حه‌فتای دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ک كه‌ به‌ته‌مابوو بۆی بچێت.


یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه‌، كه‌ په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر،


ئه‌وانیش كه‌ به‌ ڕووحی پارسا نێردران، به‌ره‌و سولوكیه‌ دابه‌زین و له‌وێشه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس.


به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ده‌رناچێت، به‌ نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite