Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 13:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 كاتێ فه‌رمانڕه‌واكه‌ بینی چی ڕوویدا، باوه‌ڕی هێنا، له‌ فێركردنه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رسام بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 13:12
20 Referans Kwoze  

له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وا سرجیۆس پۆڵۆس، كه‌ پیاوێكی تێگه‌یشتوو بوو. به‌رنڤا و شاوولی بانگكرد، داوای كرد گوێی له‌ وشه‌ی خودا بێت.


هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه‌ به‌خششدارانه‌ی له‌ ده‌می ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌یانووت: “ئه‌مه‌ كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه‌؟”


ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ زه‌وی وزاری پیاوگه‌وره‌ی دوورگه‌كه‌ بوو كه‌ ناوی پۆپلیۆسه‌، ئه‌و پێشوازی لێكردین و سێ ڕۆژ به‌ خۆشییه‌وه‌ میوانداری كردین.


به‌ هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده‌ پیاو ده‌بوون.


پۆڵۆس و به‌رنڤاش هه‌ر له‌ ئینتیاكیا مانه‌وه‌، موژده‌ به‌ خه‌ڵكێكی زۆریان ده‌دا وشه‌ی په‌روه‌ردگاریان فێرده‌كردن.


وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بڵاو بووه‌وه‌.


به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و داناییه‌ و ڕووحه‌ بكه‌ن كه‌ پێی ده‌دووا.


ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه‌‌ قسه‌ی نه‌كردووه‌!”


هه‌موو ترسیان لێ نیشت، خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “له‌ نێوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن هه‌ستاوه‌، خوداش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌”.


به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه‌ ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودا بوو!”


ئینجا دوای ئه‌وه‌ی گه‌واهییان دا و به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم و موژده‌یان دایه‌ زۆر گوندی شمرنی.


به‌ڵام عه‌لیمی جادووگه‌ر ئه‌مه‌ ناوه‌كه‌ی بوو به‌ربه‌ره‌كانێی كردن و هه‌وڵی دا فه‌رمانڕه‌وا له‌ باوه‌ڕ لابدات.


كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان ‌هێنا.


پاش چه‌ند ڕۆژێک پۆڵۆس به‌ به‌رنڤای وت: “با بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر له‌ برایان بده‌ین، له‌ هه‌موو شارێک كه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگارمان تیایدا ڕاگه‌یاندووه‌ و هه‌واڵیان بزانین”.


له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه‌ بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا،


دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست.


به‌م شێوه‌یه‌ وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ تواناوه‌ گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمه‌ترییوس و پیشه‌داره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ون سكاڵایان دژی كه‌سێک هه‌یه‌، ئه‌وا دادگاكان كراونه‌ته‌وه‌ و دادوه‌ر هه‌یه‌، با سكاڵا له‌ یه‌كتری بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite