Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 13:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 له‌ ئینتیاكیا له‌نێو وارگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و ڕابی هه‌بوون: به‌رنڤا و شیمعونی ناسراو به‌ نیجه‌ر، لوقیئیوسی قه‌ورینێیی، مه‌ناینی شیربرای هیڕوودسی تیترارک، له‌گه‌ڵ شاوول.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول.

Gade chapit la Kopi




كردار 13:1
34 Referans Kwoze  

یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه‌، كه‌ په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر،


پۆڵۆس و به‌رنڤاش هه‌ر له‌ ئینتیاكیا مانه‌وه‌، موژده‌ به‌ خه‌ڵكێكی زۆریان ده‌دا وشه‌ی په‌روه‌ردگاریان فێرده‌كردن.


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


كه‌چی شاوول كه‌ پۆڵۆسی پێ ده‌ووترا، پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و تێیڕووانی،


ئه‌ویش به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی،


ئيهوودا و شیلاش كه‌ خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی برایانیان كرد و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌.


له‌ ساڵی پازده‌مینی حوكمڕانی تێبه‌رییۆس قه‌یسه‌ڕ، كاتێ پونتوس پیڵاتوسی فه‌رمانڕه‌وای ئیهوود بوو، هیڕوودسیش تیتراركی گلیلا بوو و پیلیپوسی براشی تیتراركی ئیتۆڕیا و ته‌راخۆنا بوو، لیسانیۆس تیتراركی ئه‌ویلینێ بوو،


هه‌موو پارساكان سڵاوتان لێده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌ڕن.


جووه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به‌ ڕووپامایی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رنڤاش به‌ ڕووپاماییان چه‌واشه‌ بوو.


یاخود ته‌نها من و به‌رنڤا ئه‌و مافه‌مان نییه‌، ده‌بێت هه‌ر ئیش بكه‌ین؟


تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم.


ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد.


جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته‌ سه‌ریان، به‌ زمانان دووان و پێشبینییان كرد.


جا وایان كرد و به‌ ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.


پێشبینییه‌كان به‌ سووک مه‌زانن،


به‌رنڤا و شاوولیش دوای ته‌واوكردنی ڕاژه‌كه‌ له‌ یروشلایم گه‌ڕانه‌وه‌، یوخه‌ننه‌نیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه‌ به‌ مه‌رقوس ناسراوه‌.


شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه‌ لای كاهینی باڵا،


كاتێ ده‌رچوون پیاوێكی قه‌ورینێیان بینی ناوی شیمعون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.


هه‌ر پیاوێك به‌سه‌ری داپۆشراو نوێژ یان پێشبینی بكات، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات.


ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم.


خۆشویستن هه‌رگیز ناكه‌وێت. به‌ڵام پێشبینی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و زمانه‌كان پایانیان دێت، زانستیش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌گه‌ن با دوو یان سێ كه‌س بدوێن، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.


ڕووحی پێغه‌مبه‌ران بۆ پێغه‌مبه‌ران ملكه‌چه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite