Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 12:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه‌ ڕووده‌دات ڕاسته‌، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێک ده‌بینێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 پەترۆسیش دوای کەوت و لە بەندیخانە چووە دەرەوە، نەیدەزانی ئەوەی لە ڕێگەی فریشتەکەوە ڕوودەدات ڕاستە، بەڵکو وایدەزانی بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 12:9
12 Referans Kwoze  

كه‌ په‌روه‌ردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گێڕایه‌وه‌، وه‌ک خه‌ون دیتوومان لێهات.


به‌ باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت.


له‌وساوه‌ سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه‌، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،


نزیكه‌ی كاژێری نۆی ڕۆژ، له‌ بینینێكدا به‌ ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته‌ لای و پێی فه‌رموو: “قورنیلیوس!”


“من له‌ شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به‌ هه‌ر چوار لایه‌وه‌ بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه‌.


كه‌ په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه‌ چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به‌ پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه‌ و له‌ به‌رده‌رگا وه‌ستان.


له‌ دره‌مسوق قوتابییه‌ک هه‌بوو ناوی خه‌نه‌نیا بوو، په‌روه‌ردگار له‌ بینیندا پێی فه‌رموو: “خه‌نه‌نیا!” وتی: “ئه‌وه‌تام په‌روه‌ردگار!”


دایكی به‌ ڕاژه‌وانه‌كانی وت: “هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن”.


فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌ و سۆله‌كانت له‌ پێ بكه‌!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌ و دوام بكه‌وه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite