Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 12:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه‌، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته‌!”. ئیتر زنجیره‌كان له‌ ده‌سته‌كانی كه‌وتن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لەپڕ فریشتەیەکی یەزدان دەرکەوت و ڕووناکییەک لەناو ژوورەکە درەوشایەوە، جا کەلەکەی پەترۆسی جوڵاند و خەبەری کردەوە و گوتی: «خێرا هەستە!» ئیتر زنجیرەکان لە دەستەکانی کەوتن.

Gade chapit la Kopi




كردار 12:7
37 Referans Kwoze  

به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌، فه‌رمووی:


له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه‌ و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه‌.


دادپه‌روه‌ری بۆ سته‌ملێكراوان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، نان ده‌داته‌ برسییه‌كان. په‌روه‌ردگار دیله‌كان ئازاد ده‌كات.


له‌ تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه‌ پارچه‌ كردن.


فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات.


قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له‌ كاژێر نۆ له‌ ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا،


چونكه‌ هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه‌. بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته‌، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه‌، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.


كاتێ له‌مه‌ سه‌رسام بوون، دوو پیاو به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌ ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان.


فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وریان دره‌وشایه‌وه‌، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت.


یه‌كسه‌ر فریشته‌ی په‌روه‌ردگار لێیدا، چونكه‌ شكۆی نه‌دایه‌ خودا، كرمیش لێیدا و مرد.


كه‌ ده‌ڕۆیشت و له‌ دره‌مسوق نزیكبووه‌وه‌، له‌پڕ ڕووناكییه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه‌،


ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده‌ كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه‌.


پاش ئه‌مه‌ فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به‌ پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه‌.


ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.


به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به‌ دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد.


خودا ماڵ بۆ لانه‌وازان دابین ده‌كات، به‌ندكراوه‌كان ئازاد ده‌كات، به‌ڵام یاخییه‌كان له‌ زه‌ویێكی سووتاو نیشته‌جێ‌ ده‌بن.


دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ‌خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته‌ كوڕه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به‌ تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه‌ وا هیڕوودس به‌ شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”.


فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌ و سۆله‌كانت له‌ پێ بكه‌!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌ و دوام بكه‌وه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite