Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 12:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به‌ دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 شەوی پێش ئەو ڕۆژەی کە هێرۆدس بەتەمابوو پەترۆس بهێنێتە دەرەوە و دادگایی بکات، پەترۆس لەنێوان دوو سەربازدا نوستبوو، بە دوو زنجیر بەسترابووەوە، لە بەردەرگاش پاسەوان هەبوو، کە پاسەوانی زیندانەکەیان دەکرد.

Gade chapit la Kopi




كردار 12:6
17 Referans Kwoze  

ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟


كه‌واته‌ به‌ متمانه‌وه‌ ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه‌، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟”


په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.


كه‌ له‌پێناویدا له‌ زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته‌ ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.


له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ له‌ پێناوی هیوای ئیسڕائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه‌”.


“زیندانه‌كه‌مان بینی به‌ باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه‌ كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”.


پاسه‌وانه‌كان له‌ ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ئاشتی پاڵ ده‌ده‌مه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌شخه‌وم، چونكه‌ ته‌نها تۆ له‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێم ده‌كه‌یت.


بۆیه‌ كه‌ په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه‌ به‌ گوڕ له‌ پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite