Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 12:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ئینجا په‌تڕۆس به‌خۆیدا هاته‌وه‌ و وتی: “ئێستا به‌ ڕاستی زانیم كه‌ په‌روه‌ردگار فریشته‌كه‌ی نارد و له‌ ده‌ستی هیڕوودس و هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لی جوو چاوه‌ڕێی بوو ده‌ربازی كردم”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.»

Gade chapit la Kopi




كردار 12:11
27 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،


فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات.


به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌، فه‌رمووی:


ئینجا به‌ هۆش خۆی هاته‌وه‌ و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه‌، منیش لێره‌ وا له‌ برسان ده‌مرم!


به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه‌ كه‌ ترسی ئه‌ویان له‌ دڵدایه‌، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به‌ میهره‌بانیی ئه‌وه‌.


له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه‌، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته‌!”. ئیتر زنجیره‌كان له‌ ده‌سته‌كانی كه‌وتن.


چونكه‌ له‌ لای ڕاستی نه‌دار ڕاده‌وه‌ستێت. بۆ ڕزگاركردنی له‌وانه‌ی حوكمی به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.


دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.


په‌روه‌ردگار ده‌یپارێزێت و ژیانی ده‌بووژێنێته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌ویدا خۆشحاڵی ده‌كات و نایداته‌ده‌ست حه‌زی دوژمنه‌كانی.


په‌روه‌ردگار گیانی به‌نده‌كانی خۆی ده‌كڕێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن سزا نادرێن.


ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.


دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس پستۆس شوێنی پیلیكسی گرته‌وه‌. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوو به‌ده‌ستبهێنێت، پیلیكس پۆڵۆسی له‌ زیندان هێشته‌وه‌.


به‌ڵام پستۆس ده‌یویست چاكه‌ له‌گه‌ڵ جووه‌كاندا بكات، له‌ پۆڵۆسی پرسی: “ده‌ته‌وێ سه‌ربكه‌ویته‌ یروشلایم و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ دادگاییت بكه‌م؟”


بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌رگدا فریایان بكه‌وێت و له‌ برسیێتیدا ژیانیان دابین بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite