Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 10:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 بۆ سبه‌ینێ، كاتێ به‌ ڕێگاوه‌ بوون و له‌ شاره‌كه‌ نزیک ده‌بوونه‌وه‌، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش، په‌تڕۆس بۆ نوێژكردن چووه‌ سه‌ربان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بۆ بەیانی، کاتێک بە ڕێگاوە بوون و لە شارەکە نزیک دەبوونەوە، نزیکەی کاتژمێر دوازدە، پەترۆس بۆ نوێژکردن چووە سەربان.

Gade chapit la Kopi




كردار 10:9
19 Referans Kwoze  

ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت.


ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”.


كه‌ خواحافیزی لێكردن، بۆ نوێژكردن چووه‌ سه‌ر شاخ.


بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه‌ شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد.


له‌ كاژێر دوازده‌وه‌ تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بوو.


ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ربانه‌ با نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له‌ ماڵه‌وه‌ ببات.


ئینجا كاژێری دوازده‌ و كاژێری سێ ده‌رچوو و هه‌مان شتی كرده‌وه‌.


به‌ڵام تۆ كه‌ نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه‌، نوێژ بكه‌ بۆ باوكت وا له‌ شاراوه‌دایه‌. باوكت كه‌ له‌ شاراوه‌دا ده‌بینێت، به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌.


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


نزیكه‌ی كاژێری نۆی ڕۆژ، له‌ بینینێكدا به‌ ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته‌ لای و پێی فه‌رموو: “قورنیلیوس!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite