Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 10:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی بۆ گه‌لی ده‌كرد و هه‌میشه‌ نوێژی بۆ خودا ده‌كرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 خۆی و هەموو ماڵەکەی خواپەرست و لەخواترس بوون، زۆر هاوکاری خەڵکی هەژاری دەکرد و هەموو کاتێک نوێژی بۆ خودا دەکرد.

Gade chapit la Kopi




كردار 10:2
51 Referans Kwoze  

به‌ ترسه‌وه‌ سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ به‌رده‌م خودا.


وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه‌، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له‌ قسه‌كانت بگرێت”.


پۆڵۆس هه‌ستا و به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی كرد، وتی: “پیاوانی ئیسڕائیل و ئه‌وانه‌ی له‌ خودا ده‌ترسن، گوێبگرن!


به‌ڵكو له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له‌ دڵدا بێت و كاری خوداناسی بكات، له‌لای په‌سه‌نده‌.


كاتێ فریشته‌كه‌ وا قسه‌ی له‌گه‌ڵ قورنیلیوسی كرد ڕۆیشت، دووان له‌ ڕاژه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی خواپه‌رستی بانگكرد كه‌ له‌ داروده‌سته‌ بوون،


هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.


لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.


خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌.


له‌ یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه‌ خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسای له‌سه‌ر بوو.


ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه‌، با داوا له‌ خودا بكات، كه‌ به‌ دڵفراوانی به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.


بێ بڕانه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن،


په‌یوه‌ست بن به‌ نوێژكردنه‌وه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ بێدار بن.


پیاوێک به‌ ناوی خنه‌نیا، به‌گوێره‌ی ته‌ورات له‌خواترس بوو، هه‌موو جووی ئه‌وێ گه‌واهییان بۆ ده‌دا.


به‌ڵام جووه‌كان خانمه‌ ڕێزداره‌ له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به‌ پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له‌ سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن.


فه‌رمووی: قورنیلیوس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه‌.


قوتابییه‌كی كچ له‌ یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له‌ چاكه‌كاری و خێركردن.


وارگه‌كانی هه‌موو ئیهوود و گلیلا و شمرن ئاشتییان هه‌بوو، بنیاد ده‌نرا و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆیشت، به‌ دڵنه‌وایی ڕووحی پارساش له‌ زیادبووندا بوو.


په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له‌ ماڵی ئیهوودا پرس له‌ پیاوێكی ته‌رسوسی بكه‌ ناوی شاووله‌، وا نوێژ ده‌كات.


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.


نه‌ته‌وه‌كان له‌ ناوی په‌روه‌ردگار ده‌ترسن، هه‌موو پاشاكانی زه‌ویش له‌ شكۆمه‌ندیت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریم، شه‌و و ڕۆژ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ هاوارم كرد.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. چونكه‌ من به‌ درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م.


ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌ هه‌ژار ده‌داته‌وه‌، په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی خراپه‌دا ده‌ربازی ده‌كات.


له‌ ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه‌ و فێرم بكه‌، چونكه‌ تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به‌ درێژایی ڕۆژ ئومێدم به‌ تۆیه‌.


جووی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له‌ یروشلایم نیشته‌جێ ببوون.


ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه‌ خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت.


به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite