Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 10:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ئاسمانی به‌ كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ر چوار لاوه‌ به‌سترابووه‌وه‌ و شۆڕكرایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 10:11
28 Referans Kwoze  

كه‌ نه‌ته‌وه‌كان به‌ ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له‌ مه‌سیحدا.


ئینجا پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ ئێستاوه‌ ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و فریشته‌ی خوداش له‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن”.


پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت.


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


بۆ به‌جێگه‌یاندنی له‌ پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له‌ ژێر یه‌ک سه‌ر، كه‌ مه‌سیحه‌.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


ئێمه‌ به‌ جوویی له‌دایكبووین و له‌ نه‌ته‌وه‌ گوناهباره‌كان نین،


ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌.


چونكه‌ شه‌رمم به‌ ئینجیلی مه‌سیح نییه‌، چونكه‌ هێزی خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی.


وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه‌”.


كاتێ منیش له‌ زه‌وییه‌وه‌ به‌رز كرامه‌وه‌، ئه‌وا هه‌مووان بۆ لای خۆم ڕاده‌كێشم”.


نه‌ک ته‌نها له‌ جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خوداش كه‌ په‌رته‌وازه‌ بوونه‌ بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه‌.


كاتێ گه‌ل هه‌موو عه‌مادكران، ئیشۆعیش عه‌مادكرا، كه‌ نوێژی ده‌كرد ئاسمان كرایه‌وه‌،


پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه‌ دێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا پاڵده‌ده‌نه‌وه‌.


هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو.


“من له‌ شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به‌ هه‌ر چوار لایه‌وه‌ بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite