Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.»

Gade chapit la Kopi




كردار 1:8
34 Referans Kwoze  

جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،


پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه‌ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.


په‌یامبه‌ران به‌ هێزێكی مه‌زن گه‌واهیی هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا، به‌خششێكی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ بوو.


ئستیفانۆس پڕ له‌ باوه‌ڕ و هێز بوو، نیشانه‌ و په‌رجوی مه‌زنی له‌نێو گه‌لدا ده‌كرد.


به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به‌ هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان}.


ئێوه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ منن.


ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه‌ پێ به‌ مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمندا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت.


چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”.


ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له‌ هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه‌ دێت.


ئه‌م ئیشۆعه‌ خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی.


چونكه‌ تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌بیته‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت.


سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن.


ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ گلیلاوه‌ تاكو یروشلایم له‌گه‌ڵیدا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان گه‌واهیده‌ری ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه‌.


فریشته‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته‌ سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه‌ ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت.


سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ئێمه‌ گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


له‌ عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه‌ تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه‌، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته‌ گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”.


شاوول به‌ كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه‌ له‌ یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به‌ ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، جگه‌ له‌ په‌یامبه‌ران.


میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه‌ بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی.


زۆر لێی پاڕانه‌وه‌، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه‌، چونكه‌ وا ئێواره‌یه‌ و ڕۆژ له‌ ئاوابووندایه‌”. جا چووه‌ ژووره‌وه‌ تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite