Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 دوای ئازار چێژتنی به‌ به‌ڵگه‌ی زۆر به‌ زیندوویی خۆی پیشاندان، له‌ ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به‌ پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 دوای ئازارچێژتنی بە چەندین بەڵگە بە زیندوویی خۆی پیشاندان، لە ماوەی چل ڕۆژدا بۆیان دەرکەوت و سەبارەت بە شانشینی خودا بۆیان دوا.

Gade chapit la Kopi




كردار 1:3
27 Referans Kwoze  

ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ گلیلاوه‌ تاكو یروشلایم له‌گه‌ڵیدا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان گه‌واهیده‌ری ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه‌.


دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له‌ ژووره‌وه‌ بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!”


ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێیبوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی ژیان


ئه‌مه‌ سێیه‌م جار بوو ئیشۆع بۆ قوتابییه‌كان ده‌ركه‌وێت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردوواندا.


دوای ئه‌مه‌ دیسان ئیشۆع له‌ ده‌ریای ته‌به‌ریه‌ خۆی بۆ قوتابییه‌كان ده‌رخست، ئاوا خۆی ده‌رخست:


كه‌ ڕایانده‌كرد تا هه‌واڵ به‌ قوتابیه‌كانی بده‌ن، ئیشۆع تووشیان هات و فه‌رمووی: “سڵاو بۆ ئێوه‌!” ئه‌مانیش چوونه‌ پێشه‌وه‌، پێیان گرت و كڕنۆشیان بۆ برد.


به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ لاریبوون پاشایه‌تیی خودای ڕاده‌گه‌یاند و ده‌رباه‌ری ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار خه‌ڵكی فێرده‌كرد.


‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.


ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاریكی ده‌ربازی كردین و ئێمه‌ی بۆ پاشایه‌تیی ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گواسته‌وه‌،


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: پاشایه‌تیی خودا لێتان ده‌سه‌نرێته‌وه‌ و ده‌درێته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک كه‌ به‌رهه‌م ده‌دات.


دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چل ڕۆژ و چل شه‌و به‌ڕۆژووبوو، برسی بوو.


ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”.


دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون، بـه‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئـاسـمـان و له‌ لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.


به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران.


ئینجا پۆڵۆس چووه‌ كه‌نیشت، بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به‌ خه‌ڵک ده‌هێنا.


ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite