Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 1:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 هه‌موو به‌ یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی.

Gade chapit la Kopi




كردار 1:14
27 Referans Kwoze  

به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”.


په‌یوه‌ست بن به‌ نوێژكردنه‌وه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ بێدار بن.


ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون له‌سه‌ر فێركردنی په‌یامبه‌ران و هاوبه‌شییه‌تی، له‌تكردنی نان و نوێژكردن.


له‌ هیوا دڵشادبن، له‌ ته‌نگانه‌ ئارام بگرن، له‌ نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.


جا هه‌رچی له‌ نوێژدا به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ داوای بكه‌ن، وه‌ریده‌گرن”.


كه‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ک شوێندا بوون،


جا ئێوه‌ كه‌ به‌دكارن، بزانن دیاریی باش بده‌نه‌ منداڵه‌كانتان، باوک كه‌ له‌ ئاسمانه‌، چه‌ند زیاتر ڕووحی پارسا ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی داوا ده‌كه‌ن”.


ڕۆژانه‌ به‌ یه‌ک دڵ به‌رده‌وام له‌ په‌رستگا ده‌بوون، له‌ ماڵه‌كاندا نانیان له‌ت ده‌كرد، به‌ خۆشی و ساكاری پێكه‌وه‌ نانیان ده‌خوارد،


به‌رده‌وام له‌ په‌رستگا بوون و ستایش و داڕشتی خودایان ده‌كرد. ئامین.


له‌ كاتێک كه‌‌ قسه‌ی بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ده‌كرد، دایک و برایانی له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون، داوایان ده‌كرد له‌گه‌ڵی بدوێن.


مه‌ریه‌می مه‌گدانی و یۆوه‌نا و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون، ئه‌م شتانه‌یان به‌ په‌یامبه‌ران وت.


ئه‌و ژنانه‌ی له‌ گلیلاوه‌ له‌گه‌ڵی هاتبوون، دوای یۆسپ كه‌وتن، گۆڕه‌كه‌ و جه‌سته‌كه‌یان بینی چۆن دانرا.


هه‌موو ناسیاو و ئه‌و ژنانه‌ی له‌ گلیلاوه‌ دوای كه‌وتبوون، له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م شتانه‌یان ده‌كرد.


كه‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه‌، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن.


چه‌ند ژنێكیش له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقووی بچووک و یوسی و سالومه‌یان له‌گه‌ڵ بوو،


زۆر ژن له‌وێ بوون، له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له‌ گلیلاوه‌ دوای ئیشۆع كه‌وتبوون و ڕاژه‌یان ده‌كرد،


ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه‌ یروشلایم، بینییان یازده‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و


پێی وترا: “دایک و برایانت له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ بتبینن”.


بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌ زمان ده‌دوێت، با نوێژ بكات تاكو وه‌ریبگێڕێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite