Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 1:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 كاتێ چوونه‌ ژووره‌وه‌، چوونه‌ ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌مانه‌وه‌، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون: پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب، ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس، بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆنی دڵگەرم و یەهوزای برای یاقوب.

Gade chapit la Kopi




كردار 1:13
45 Referans Kwoze  

ئه‌و ژووره‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ لێی كۆببووینه‌وه‌ چرای زۆری لێبوو.


ئه‌ویش له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ ژوورێكی گه‌وره‌ و ڕاخراوتان پیشان ده‌دات، له‌وێ ئاماده‌ی بكه‌ن”.


ئه‌ویش له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ ژوورێكی گه‌وره‌تان پیشان ده‌دات، ڕاخراوه‌ و ئاماده‌ كراوه‌، له‌وێ بۆمانی ئاماده‌ بكه‌ن”.


كاتێ به‌ڕێوه‌ بوو، لیوی كوڕی خه‌لپه‌یی بینی له‌ شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: “دوام كه‌وه‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت.


یاقووی به‌نده‌ی خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، سڵاو پێشكه‌شی دوازده‌ هۆزه‌ په‌راگه‌نده‌كه‌ ده‌كات، سڵاو.


به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت.


په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


ئیهوودا، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، برای یاقوو، بۆ بانگكراوه‌كان و پارساكان خودای باوک، پارێزراوان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


كاتێ یاقوو و كیپه‌ و یوخه‌ننه‌ن كه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌ دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه‌ به‌ من دراوه‌، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.


به‌ڵام جگه‌ له‌ یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی.


دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن:


په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ئێوه‌ حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ له‌به‌رده‌م خودا گوێ له‌ ئێوه‌ بگرین زیاتر له‌ خودا.


كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه‌.


په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه‌ ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌ و پێی وتن: “ئه‌ی پیاوانی جوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ یروشلایم دانیشتوون، با ئه‌مه‌ له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له‌ قسه‌كانم بگرن،


شیمعون په‌تڕۆس و تۆما كه‌ به‌ جمک ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ نه‌تنیئێل كه‌ خه‌ڵكی قه‌نتێی گلیلا بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی و دوو قوتابی دیكه‌ پێكه‌وه‌ بوون.


كه‌نیزه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌ به‌ په‌تڕۆسی وت: “تۆش له‌ قوتابییه‌كانی ئه‌م كابرایه‌ نیت؟” ئه‌ویش وتی: “من نیم!”.


تۆما كه‌ به‌ دووانه‌ بانگ ده‌كرا، به‌ قوتابییه‌ هاوه‌ڵه‌كانی وت: “با ئێمه‌ش بڕۆین تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بمرین!”.


ئینجا په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برد، ده‌ستی به‌ دڵگرانی و دڵته‌نگی كرد.


دوای شه‌ش ڕۆژ، ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برد، به‌ ته‌نها بردنییه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز، له‌به‌رچاویان شێوه‌ی گۆڕا.


نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێت، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقوو نه‌بێت.


كه‌ ئیشۆع له‌وێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی له‌ شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مه‌تته‌ی بوو. پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت.


پیره‌كه‌، بۆ خانمه‌ بژارده‌كه‌ و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن،


دوای ئه‌وه‌ بۆ یاقوو ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو په‌یامبه‌ران،


ئیهووداش، ئه‌سخه‌ریوتییه‌كه‌ نا، پێی وت: “گه‌وره‌م، چی بووه‌ تاكو به‌ نیازیت خۆت بۆ ئێمه‌ ده‌ربخه‌یت، به‌ڵام بۆ جیهان نا؟”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite