7 تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.
7 تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست.
له تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه، ده‌ست به ژیانی جاویدانیه‌وه بگره، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ باش دانت پیاناوه له‌به‌رده‌م گه‌واهیده‌ری زۆردا.
به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.
ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه گوێ له وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.
ئاگام له كرداره‌كانته. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه هێزێكی كه‌مت هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له ناوی من نه‌كرد.
چونكه ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه، منیش له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌تپارێزم، كه خه‌ریكه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش كه له زه‌وییه چاكه‌كه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه به دڵێكی چاک و باشه‌وه وشه‌كه ده‌بیستن و به خۆڕاگرییه‌وه ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.
تیماتیئوس، سپارده‌كه بپارێزه. خۆت دوور بخه‌وه له قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته بێ كه‌ڵكانه‌ی به درۆ ناونراوه زانست،
سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه.
تیماتیئوس، ڕۆڵه، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه، تاكو به‌هۆیانه‌وه جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،
ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له جیهاندا به منت دان، هی تۆ بوون، خۆت به منت دان و فه‌رمووده‌كه‌ی تۆیان پاراست.
كاتێ یوخه‌ننه‌ن كۆششه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، وتی: واده‌زانن من كێم؟ من ئه‌و نیم. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی دوای من دێت، ئه‌وه‌ی من شایانی ئه‌وه نیم سۆله‌كانی پێی بكه‌مه‌وه.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن.
به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن،
جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده هاوكاره‌كان و براكانیان كه وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.