Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 4:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌ڵام تۆ، له‌ هه‌موو شتێكدا وریابه‌، له‌ ئازاردا دان بگره‌، كاری موژده‌ده‌ری بكه‌، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بەڵام تۆ، لە هەموو شتێکدا وریابە، لە ئازاردا دان بە خۆتدا بگرە، بە کاری مزگێنیدەری هەستە، خزمەتی خۆت تەواو بکە.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 4:5
28 Referans Kwoze  

بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


بۆیه‌ پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له‌ ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ بێت كه‌ له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ دێت.


به‌شداریی ئازار بكه‌ وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


به‌ ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه‌ بكه‌ كه‌ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”.


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


بۆ به‌یانی هاتینه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و چووینه‌ ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وته‌كه‌، له‌لای ماینه‌وه‌.


له‌ ئه‌مانه‌ چڕببه‌وه‌ و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه‌، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.


كه‌واته‌ با‌ وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێدار و وریا بین.


بێدار به‌! ئه‌وه‌ی ماوه‌ به‌هێزی بكه‌، ئه‌وه‌ی خه‌ریكه‌ بمرێت، چونكه‌ له‌به‌رده‌م خودا كاره‌كانتم به‌ ناته‌واوی بینی.


ئه‌ویش به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی،


گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.


بۆیه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه‌ی كه‌ گه‌وره‌ دێته‌وه‌ ده‌بینێت بێدارن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ناوقه‌دی خۆی ده‌به‌ستێت و دایانده‌نیشێنێت، دێت و ڕاژه‌یان ده‌كات.


جا ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به‌ هه‌مووانی ده‌ڵێم: بێداربن!”


كه‌ بوومه‌ ڕاژه‌وانی، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی خودا كه‌ پێم درا له‌پێناوی ئێوه‌، بۆ ته‌واوكردنی وشه‌ی خودا،


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


وه‌ک پیاوێكی گه‌شتكردوو، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه‌ و به‌ ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردووه‌ بێدار بیت.


بۆ ته‌واوكردنی پارساكان بۆ كاری ڕاژه‌، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite