Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 4:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 به‌ ته‌نیا لۆقام له‌لایه‌. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه‌، چونكه‌ بۆ من سوودبه‌خشه‌ بۆ ڕاژه‌كردن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە لە خزمەتکردندا سوودی بۆم هەیە.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 4:11
15 Referans Kwoze  

كه‌ ئه‌مه‌ تێگه‌یشت، هاته‌ ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.


هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن.


به‌رنڤا و شاوولیش دوای ته‌واوكردنی ڕاژه‌كه‌ له‌ یروشلایم گه‌ڕانه‌وه‌، یوخه‌ننه‌نیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه‌ به‌ مه‌رقوس ناسراوه‌.


تۆ ئه‌مه‌ ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، له‌وانه‌ فیجلۆس و هرمۆجینیس.


لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێوانیان و له‌یه‌كتری جیا بوونه‌وه‌. ئه‌وسا به‌رنڤا مه‌رقوسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس چوو.


ئـــــه‌وه‌ی لــــه‌ بـــــاڤــــل وه‌ک ئــــێــــوه‌ هــــه‌ڵــــبــــژێــــردراوه‌، سـڵاوتـان لـێـده‌كـات، هـه‌روه‌هـا مـه‌رقـوسـی ڕۆڵـه‌كـه‌م.


كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.


ئه‌وه‌تا دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مه‌كانیش ده‌بنه‌ دواهه‌مین”.


به‌م شێوه‌یه‌ دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مینه‌كانیش دواهه‌مین”.


به‌ڵام زۆر له‌ یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین، دواهه‌مینه‌كانیش یه‌كه‌مین.


به‌رنڤاش پێشنیاری كرد یوخه‌ننه‌ن كه‌ نازناوی مه‌رقوسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه‌ بێگه‌رد بكاته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده‌ بۆ هه‌موو كارێكی چاک.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite