Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 4:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 چونكه‌ دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆشویست و چووه‌ تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه‌ و تتوس بۆ ده‌لماتیا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 4:10
32 Referans Kwoze  

تۆ ئه‌مه‌ ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، له‌وانه‌ فیجلۆس و هرمۆجینیس.


گیانم پشووی نه‌دا، چونكه‌ تتوسی برام نه‌بینی. ئیتر ماڵئاواییم لێیان كرد و ده‌رچووم بۆ ماقیدۆنیا.


ئینجا به‌ ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه‌ تێپه‌ڕین، چونكه‌ ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له‌ ئاسیا وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن.


هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن.


له‌ به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت.


چونكه‌ هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح.


به‌ڵام خودا كه‌ دڵنه‌وایی خاكساره‌كان ده‌كات، به‌ هاتنی تتوس دڵنه‌وایی كردین،


به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا‌ له‌ تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه‌ وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له‌ سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه‌ ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟


ئینجا به‌ ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ تسلۆنیقێ كه‌ كه‌نیشتی جووی لێبوو.


له‌ ڕێگای ڕاست لایانداوه‌ و وێڵ بوون، دوای ڕێبازی بلعه‌می كوڕی به‌عور كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ كرێی خراپه‌كاری بوو،


بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.


ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ ڕاسپێره‌ لووتبه‌رز نه‌بن و هیوایان به‌ سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ خودای زیندوو، كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌ تێروپڕی ده‌داتێ تاكو خۆشیی لێ ببینین.


چونكه‌ خۆشویستنی پاره‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به‌ دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له‌ باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.


هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان، بۆ وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌:


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا كه‌ هه‌مان كۆششی خسته‌ دڵی تتوس بۆ ئێوه‌.


تاكو تكامان له‌ تتوس كرد كه‌ ئه‌م به‌خششه‌ی له‌لاتان ده‌ستی پێكردووه‌ ته‌واوی بكات.


ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه‌ و ده‌رچوو، به‌ ڕیز به‌ ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه‌ و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌.


كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له‌ بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه‌، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه‌ جۆش بده‌ن.


به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له‌ په‌مپۆلیا لێیان جیابووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه‌ نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن.


پۆڵۆس و هاوڕێیانی به‌ ده‌ریادا له‌ پاپۆسه‌وه‌ چوونه‌ په‌رجه‌ له‌ په‌مپۆلیا. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن لێیان جیابووه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ یروشلایم.


ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به‌ بیر بێته‌وه‌!


ڕاژه‌وان ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ یان ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن ڕاژه‌وانی خودا و پاره‌ بن”.


به‌م شێوه‌یه‌، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له‌ هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه‌ هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من.


به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا بۆ هاتنه‌دیی سیپاره‌كانی پێغه‌مبه‌ران”. ئینجا هه‌موو قوتابییه‌كان به‌جێیان هێشت و هه‌ڵاتن.


ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕووحی پارسا بڵێت، نابه‌خشرێت، نه‌ له‌م جیهانه‌ و نه‌ له‌وه‌ی دێت.


ده‌رباره‌ی تتوس، ئه‌و هاوبه‌ش و هاوكارمه‌ له‌پێناوی ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌م برایانه‌ په‌یامبه‌ری وارگه‌كان و شكۆمه‌ندی مه‌سیحن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite