Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 3:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 وه‌ک یه‌نیس و یه‌مبریس به‌ربه‌ره‌كانێی مووشێیان كرد، ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێی ڕه‌وا ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و له‌لایه‌ن باوه‌ڕ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 وەک چۆن یەنیس و یەمبریس بەربەرەکانێی موسایان کرد، ئەوانەش بەربەرەکانێی ڕاستی دەکەن. ئەو پیاوانە مێشکیان گەندەڵ بووە و لەلایەن باوەڕەکەوە ڕەتکراونەتەوە.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 3:8
31 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ ڕێت به‌و ژنه‌ داوه‌ كه‌ ئیزبله‌ كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌.


ململانێ. ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانێكن كه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و ڕه‌وایان لێ ون بووه‌، خوداناسی به‌ بازرگانی داده‌نێن، له‌و كه‌سانه‌ دوور بكه‌وه‌.


ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.


خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌ هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه‌: ئایا له‌ خوداوه‌یه‌، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.


چاویان پڕه‌ له‌ داوێنپیسی و له‌ گوناه‌ ناوه‌ستن، ده‌روونه‌ ناجێگیره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به‌ چڵێسی ڕاهێنراوه‌، ڕۆڵه‌كانی نه‌فره‌تن.


خۆتی لێ بپارێزه‌، چونكه‌ زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد.


بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی.


له‌ ڕووپامایی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه‌.


باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكت هه‌یه‌. هه‌ندێک ڕه‌تیان كرده‌وه‌، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌شتییان تێكشكا،


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


به‌ڵام شتێكی باشت هه‌یه‌: ڕقت له‌ كرده‌وه‌ی نیقۆلیوییه‌كان ده‌بێته‌وه‌، كه‌ منیش ڕقم لێی ده‌بێته‌وه‌.


ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره‌. وه‌ک بیستووتانه‌ دژه‌ مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه‌ مه‌سیح هاتوون، به‌مه‌ ده‌زانین دوا كاژێره‌.


چونكه‌ یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان.


كه‌ ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه‌ ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناشێت.


بیستمان هه‌ندێ كه‌س له‌لای ئێمه‌وه‌ ده‌رچوون و بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ فه‌رمانیان پی بده‌ین، به‌ قسه‌كانیان بێزار و دڵگرانیان كردوون كه‌ وتوویانه‌ ده‌بێ خروسه‌بڕان‌ بكه‌ن و به‌گوێره‌ی ته‌ورات بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite