17 تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاک.
17 تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.
چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.
بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه بێگه‌رد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاک.
خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.
به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.
با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
قوتابییه‌كی كچ له یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له چاكه‌كاری و خێركردن.
یادیان بخه‌ره‌وه ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،
ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
له هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌و بكه‌ن، له ئێمه‌شدا كار بكات كه به دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین.