Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 3:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 هەموو ئەوانەی دەیانەوێ بە لەخواترسییەوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح بژین، دەچەوسێنرێنەوە،

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 3:12
32 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


ئینجا ئیشۆع به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له‌ خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.


له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


ئێستا له‌م زه‌مانه‌دا سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ له‌ ماڵ و برا و خوشک و دایک و منداڵ و كێڵگه‌ له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌، له‌ زه‌مانی داهاتووشدا ژیانی جاویدانی.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


ئه‌گه‌ر بێتو ته‌نها له‌م ژیانه‌ هیوامان به‌ مه‌سیح بێت، ئه‌وا ئێمه‌ نه‌گبه‌تترین خه‌ڵك ده‌بین.


كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕاكێشا و فڕێیدانه‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه‌ له‌به‌رده‌م ژنه‌كه‌ كه‌ منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه‌ منداڵه‌كه‌ بوو بیخوات.


منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ مه‌زنه‌كه‌وه‌ هاتوون و جله‌كانیان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ شوشتووه‌ و سپی كردووه‌.


پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه‌ به‌گوێره‌ی خواترسییه‌،


ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ فێركردنێكی دیكه‌ خه‌ڵک فێرده‌كات كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه‌،


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده‌ و به‌ هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه‌.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه‌ ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه‌، چونكه‌ هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم.


بۆیه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر و دانا و ته‌وراتزانتان بۆ ده‌نێرم. لێیان ده‌كوژن و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، له‌ كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچییان ده‌ده‌ن و له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی دیكه‌ قاویان ده‌ده‌ن.


چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به‌ زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite