Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 3:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 چەوسانەوە و ئازاری منت زانی، ئەوەی لە ئەنتاکیا و کۆنیا و لیسترا بەسەرم هات و بەرگەی چ چەوسانەوەیەکم گرت، بەڵام مەسیحی باڵادەست لە هەموویان دەربازی کردم.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 3:11
43 Referans Kwoze  

خوداناس گرفتی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌ هه‌مووی ده‌ربازی ده‌كات،


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


به‌ڵام له‌ خوداوه‌ یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، گه‌واهیی بۆ گه‌وره‌ و بچووک ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌ڵێم كه‌ پێغه‌مبه‌ران و مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات وتوویانه‌،


ڕزگارت ده‌كه‌م له‌و گه‌ل و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم


كاتێ ناكۆكییه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه‌ ترسا پۆڵۆس پارچه‌ بكه‌ن، جا فه‌رمانی به‌ سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه‌ سه‌ربازگه‌.


به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه‌ ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به‌ پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه‌،


ئه‌وانیش به‌ په‌رجه‌دا هاتنه‌ ئینتیاكیای پیسیدیه، شه‌ممه‌ش چوونه‌ كه‌نیشت و دانیشتن.


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی به‌ منه‌وه‌ به‌نده‌، ڕزگاری ده‌كه‌م. به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه‌ چونكه‌ ناوی من ده‌ناسێت.


په‌روه‌ردگار یارمه‌تیان ده‌دات و ده‌ربازیان ده‌كات، له‌ به‌دكاران ده‌ربازیان ده‌كات و ڕزگاریان ده‌كات. چونكه‌ په‌نای بۆ ده‌به‌ن.


له‌ لیستره‌ كابرایه‌ک دانیشتبوو، هێز له‌ پێیه‌كانی نه‌بوو، به‌ زگماک ئیفلیج بوو، هه‌رگیز ڕێی نه‌كردبوو.


تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له‌ ئیهوود بێباوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو ڕاژه‌كه‌م له‌پێناوی یروشلایم له‌لای پارساكان په‌سه‌ندكراو بێت،


چونكه‌ وه‌ک ئازاره‌كانی مه‌سیح تیاماندا زیاد ده‌بێت، به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ دڵنه‌واییشمان زیاد ده‌بێت.


جا هیوامان بۆ ئێوه‌ جێگیره‌. ده‌زانین وه‌ک له‌ ئازاردا به‌شدارن، له‌ دڵنه‌واییش ئاوان.


بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite