Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 3:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بەڵام تۆ، فێرکردن و شێوازی ژیان، ئامانج و باوەڕ، ئارامگرتن و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن،

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 3:10
27 Referans Kwoze  

به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


له‌ هه‌موو شتێكدا ببه‌ نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له‌ فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده‌،


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


چونكه‌ كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه‌.


له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه‌ بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه‌.


چونكه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به‌ هێز و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له‌ پێناوی ئێوه‌ له‌نێوانتاندا چ جۆره‌ كه‌سێک بووین.


كه‌ به‌ نیازی ئه‌مه‌ بوومه‌، ئایا دوودڵ بووم؟ یاخود به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ پلانه‌كانم داناوه‌، كه‌ له‌ یه‌ک كات ده‌ڵێم. به‌ڵێ، به‌ڵێ و نه‌خێر، نه‌خێر؟


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.


شێوازی ژیانم له‌ لاویه‌تیم و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له‌ یروشلایم بووه‌، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن.


كاتێ هاتنه‌ لای پێی وتن: “ئێوه‌ ده‌زانن له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ كه‌ هاتمه‌ نێو ئاسیا، به‌ درێژایی كاته‌كه‌ چۆن بووم له‌گه‌ڵتان،


ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون له‌سه‌ر فێركردنی په‌یامبه‌ران و هاوبه‌شییه‌تی، له‌تكردنی نان و نوێژكردن.


منیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ وردی سۆراخی هه‌موو شتێكم كردووه‌، بۆیه‌ به‌ باشم زانی به‌ ڕیزبه‌ندی بۆتی بنووسم،


كاتێ ده‌چوومه‌ ماقیدۆنیا، ڕامسپاردی له‌ ئه‌پیسۆس بمێنیته‌وه‌، تاكو خه‌ڵكێک ڕاسپێری فێركردنێكی جیاواز نه‌ده‌ن و


بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی.


چونكه‌ كه‌سم نییه‌ وه‌ک ئه‌و به‌ دڵسۆزی بایه‌خ به‌ كاروبارتان بدات.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite