Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 2:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 2:9
22 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ لاریبوون پاشایه‌تیی خودای ڕاده‌گه‌یاند و ده‌رباه‌ری ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار خه‌ڵكی فێرده‌كرد.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له‌ كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ،


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


له‌ كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه‌، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت،


من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه‌ ده‌ستخه‌تی خۆمه‌. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


به‌م هۆیه‌وه‌‌ منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم


چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.


هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی بوختان به‌ سه‌ربورده‌ باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له‌ مه‌سیحدا شه‌رمه‌زار بن له‌ قسه‌كانیان.


یان بۆ پارێزگاران وه‌ک په‌یامبه‌ری ئه‌و بۆ سزادانی به‌دكاران و ستایشی چاكه‌كاران.


په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.


دوو تاوانباری دیكه‌شیان هێنا تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بكوژرێن.


ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟


ئه‌وانه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له‌ ئینجیل دانراوم.


چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.


به‌شداریی ئازار بكه‌ وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite