Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 تێبگه‌ له‌وه‌ی ده‌یڵێم. په‌روه‌ردگار پێت بدات له‌ هه‌موو شتێک تێبگه‌یت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بیربکەوە لەوەی دەیڵێم، مەسیحی خاوەن شکۆ یارمەتیت دەدات لە هەموو شتێک تێبگەیت.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 2:7
40 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه‌، با داوا له‌ خودا بكات، كه‌ به‌ دڵفراوانی به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ئینجا هزری كردنه‌وه‌، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن.


به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


له‌ ئه‌مانه‌ چڕببه‌وه‌ و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه‌، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.


بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له‌ زانینی خواستی ئه‌و، به‌ هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.


به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات.


چونكه‌ من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه‌ هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه‌.


ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه‌.


بیربكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ گوناهبارانه‌وه‌ به‌رگه‌ی دژایه‌تی خۆی گرت، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره‌ به‌رنه‌ده‌ن.


سه‌یر بكه‌ن ئه‌مه‌ چه‌ند مه‌زن بووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وڕاهه‌می بابه‌گه‌وره‌ ده‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتی داوه‌تێ!


كه‌واته‌ برایانی پارسا، كه‌ به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه‌ په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه‌.


له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌.


جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح.


له‌ هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م پڕعونی پاشای میسڕدا به‌خشش و دانایی پێ دا. ئه‌ویش به‌رپرسێتیی میسڕ و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ دا.


من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه‌‌. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم.


گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه‌ دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه‌ تا بژیم.


ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه‌ تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم.


هه‌موو مرۆڤ ده‌ترسن، كاری خودا ڕاده‌گه‌یه‌نن و بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ كردی.


ئه‌م داناییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه‌ و شه‌یتانییه‌.


“با ئه‌م وته‌یه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”.


جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له‌ به‌شی به‌رهه‌م.


یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه‌، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له‌ نه‌وه‌ی داویده‌، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite