3 به‌شداریی ئازار بكه وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.
3 وەک سەربازێکی چاک بۆ عیسای مەسیح، لەگەڵمان بەشداری لە ئازار بکە.
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.
به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك‌دا وریابه، له ئازاردا دان بگره، كاری موژده‌ده‌ری بكه، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه.
بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،
به‌ڵام ڕۆژانی پێشترتان به یاد بێته‌وه كه ڕووناک بوونه‌وه و ئارامتان گرت له تێكۆشانی ئازاری زۆر.
بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.
تیماتیئوس، ڕۆڵه، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه، تاكو به‌هۆیانه‌وه جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،
چه‌وسانه‌وه و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له هه‌موویان ده‌ربازی كردم.
ئه‌گه‌ر تووشی ته‌نگانه ده‌بین ئه‌وا بۆ دڵنه‌وایی و ڕزگاریتانه، ئه‌گه‌ر دڵنه‌وایی كرابین ئه‌وا بۆ دڵنه‌واییتانه، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ره له ئێوه‌دا دانبه‌خۆداگرتنه بۆ هه‌مان ئه‌و ئازارانه‌ی كه ئێمه‌ش ده‌یچێژین.
به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه.
ئا به‌م شێوه‌یه ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كات، هیوا به هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت.
كێ هه‌بووه به خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له شیره‌كه‌ی ناخوات؟
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا له‌پێناوی به‌ڵێنی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا،
ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.
خوشكی خۆشه‌ویست ئه‌پفییه و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌تدایه:
جا سه‌ربازان وه‌ک فه‌رمانیان پێ كرابوو، پۆڵۆسیان برد و به شه‌و بۆ ئه‌نتیپاتریسیان هێنا.