Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 2:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 2:19
69 Referans Kwoze  

به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن،


به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبووێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه‌.


ئینجا ده‌ڵێت: ناتانناسم ئێوه‌ خه‌ڵكی كوێن. ئه‌ی هه‌موو سته‌مكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌!


به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه‌ ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه‌ ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌؟


ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه‌ و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه‌ هێزێكی كه‌مت هه‌یه‌، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له‌ ناوی من نه‌كرد.


ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه‌.


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:


بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن.


خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.


ئاگام له‌ كرداره‌كانت هه‌یه‌ و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه‌. ده‌ست به‌ ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له‌ باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه‌.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.


ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌. لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌ی خراپه‌كاران!


ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه‌،


په‌روه‌ردگار ڕۆژانی بێتاوانه‌كان ده‌زانێت، میراتیان تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێت.


له‌ خراپه‌ دوور به‌ و چاكه‌ بكه‌، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه‌.


بۆیه‌ ئامانجی به‌رزم بوو كه‌ موژده‌ بده‌م، نه‌ک له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ بنیاد بنێم.


تاكو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ داوای په‌روه‌ردگار بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه‌. په‌روه‌ردگار ئاوا ده‌فه‌رمووێ، ئه‌وه‌ی دروستكاری ئه‌م شتانه‌یه‌


باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا، به‌ڵام نه‌ڕووخا، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.


چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.


چونكه‌ هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه‌ و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له‌ هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به‌ كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات،


دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.


به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌ و بناغه‌یه‌كی چاک بۆ دواڕۆژ داده‌نێن و ژیانێكی جاویادانی به‌ده‌ست ده‌هێنن.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگكراون.


ئه‌وه‌تا لێره‌ له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرێت كه‌ به‌ ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”.


باسی هه‌مووتان ناكه‌م. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردوون ده‌یانناسم، به‌ڵام تاكو نووسراوه‌كه‌ بێته‌ دی: {ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، لێم هه‌ڵگه‌ڕا}.


چونكه‌ مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن.


چونكه‌ تاهه‌تایه‌ ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌.


له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه‌.


خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:


له‌ مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له‌ خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.


نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم}.


شوورای شاره‌كه‌ دوازده‌ بناغه‌ی هه‌بوو، دوازده‌ ناو له‌ سه‌ریان هه‌بوو، ناوی دوازده‌ په‌یامبه‌ره‌كه‌ی كاوڕه‌كه‌.


چونكه‌ چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ بناغه‌كانی هه‌یه‌، كه‌ دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه‌.


جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


كاتێ دۆزییه‌وه‌ بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له‌ وارگه‌ كۆبوونه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له‌ ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێنرا مه‌سیحی.


ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه‌ خودا ڕاسته‌.


تاكو، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم، بزانی له‌ ماڵی خودا خه‌ڵک چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وارگه‌ی خودای زیندووه‌، كۆڵه‌گه و بناغه‌ی ڕه‌وا.


هێنایان، جا پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه‌ و نووسینه‌ هی كێیه‌؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite