Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 2:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 كه‌ له‌ ڕه‌وا ده‌رچوون و ده‌ڵێن: “هه‌ستانه‌وه‌ ڕوویداوه‌” ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 کە لە ڕاستی دەرچوون و دەڵێن هەستانەوە ڕوویداوە، ئیتر باوەڕی هەندێک هەڵدەگێڕنەوە.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 2:18
16 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر بانگه‌واز ده‌كرێت كه‌ مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، ئیتر چۆن هه‌ندێكتان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان نییه‌؟


باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكت هه‌یه‌. هه‌ندێک ڕه‌تیان كرده‌وه‌، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌شتییان تێكشكا،


بۆیه‌ له‌م نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه‌ به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌ ڕه‌وا چه‌واشه‌ كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه‌،


ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه‌ و له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ سوودی نییه‌، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت.


كه‌ هه‌ندێ كردیانه‌ پیشه‌ و سه‌باره‌ت به‌ باوه‌ڕ گومڕا بوون. به‌خششت له‌گه‌ڵ بێت. ئامین.


چونكه‌ خۆشویستنی پاره‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به‌ دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له‌ باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له‌لای ڕاستی خودا دانیشتووه‌.


چونكه‌ ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون.


ئه‌گه‌ریش له‌ خوداوه‌ بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه‌ دژی خودا ده‌جه‌نگن”.


ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ گومڕا ده‌بن كه‌ نه‌ له‌ په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه‌ هێزی خودا.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.


كه‌ ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه‌ ته‌واوی خێزانه‌كان به‌ فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه‌ ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite