1 بۆیه ڕۆڵه، تۆ به‌هێزبه به‌و به‌خششه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه.
1 بۆیە کوڕی خۆم، تۆ بەهێز بە بەو نیعمەتەی کە لە عیسای مەسیحدایە.
له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی.
چونكه خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری.
ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به مه‌سیح كه به‌هێزم ده‌كات.
بێداربن، له باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن.
به‌ڵكو له به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه بـــۆ ئــــه‌وه. ئامین.
تیماتیئوس، ڕۆڵه، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه، تاكو به‌هۆیانه‌وه جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،
بۆ تیماتیئوس، ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له باوه‌ڕ: به‌خشش و میهره‌ربانی و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا له‌پێناوی به‌ڵێنی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا،
بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.
به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به منه‌وه به ته‌واوی موژده بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له ده‌می شێر ده‌رباز بووم.