Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه‌ كه‌ له‌ تۆدایه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌ لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له‌ تۆشدایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 باوەڕی بێ دووڕوویی تۆم وەبیر دێتەوە کە یەکەم جار لە ناخی لوئیسی داپیرەت و یونیکی دایکتدا نیشتەجێ بوو، دڵنیام لە تۆشدایە.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 1:5
25 Referans Kwoze  

ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


پۆڵۆس گه‌یشته‌ ده‌ڕبێ و پاشان لیستره‌، له‌وێ قوتابییه‌ک به‌ ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


هه‌روه‌ها له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ سیپاره‌ پارسا‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن بتكه‌نه‌ دانا بۆ ڕزگاری، به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح.


براكانم، خۆم دڵنیام كه‌ ئێوه‌ پڕن له‌ چاكه‌، پڕن له‌ هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه‌ یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


خۆشه‌ویستان، هه‌رچه‌نده‌ ئاوا قسه‌ ده‌كه‌ین، دڵنیا بووین ده‌رباره‌ی ئێوه‌ ڕه‌وشێكی باشتر هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕزگاری.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


چونكه‌ دڵنیام نه‌ مه‌رگ و نه‌ ژیان، نه‌ فریشته‌كان و نه‌ سه‌رۆكه‌كان و نه‌ هێزه‌كان، نه‌ شته‌كانی ئێستا و نه‌ شته‌كانی داهاتوو


دڵنیابوو كه‌ خودا توانای هه‌یه‌ به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر.


ئای په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆم! من به‌نده‌ كوڕی كاره‌كه‌ری تۆم. تۆ كۆته‌كانی منت كرده‌وه‌.


ئاوڕم لێبده‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. هێزی خۆت به‌ به‌نده‌كه‌ت ببه‌خشه‌ و ڕۆڵه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ت ڕزگار بكه‌.


هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.


له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه‌ شتێک له‌ خۆیدا گڵاو نییه‌، مه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه‌.


یه‌كێک ڕۆژێک له‌ ڕۆژێكی دیكه‌ به‌ پارساتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه‌ هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه‌ له‌ بیروڕای خۆی دڵنیابێت.


چونكه‌ ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه‌ له‌لای شاراوه‌ بێت، چونكه‌ له‌ سووچێک نه‌كراوه‌.


ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه‌ كه‌ فێڵی تێدا نییه‌”


ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ په‌روه‌ردگاره‌. له‌ ملكه‌چی ده‌بن. ڕۆژگاریان واده‌بێت تاهه‌تایه‌.


شه‌وانه‌ له‌ دڵی خۆم بیر له‌ په‌سنیه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحی خۆم ده‌گه‌ڕێت:


به‌ خودا بڵێن: “كرده‌وه‌كانت چه‌ند سامناكن! هێزت ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌، دوژمنانت ملكه‌چیت بۆ ده‌نوێنن.


له‌ كاتی له‌دایكبوونمه‌وه‌ به‌ تۆ سپێردراوم، له‌ سكی دایكمه‌وه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی.


هه‌ر كه‌ ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕه‌وا ببیسته‌. گوێ‌ له‌ هاوارم بگره‌. گوێ‌ شل بكه‌ بۆ نوێژه‌كه‌م، كه‌ له‌ لێوی بێ فێڵ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite