Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 1:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌، تامه‌زرۆی بینینت ده‌بم تاكو پڕبم له‌ شادی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 کاتێک یادی فرمێسکەکانت دەکەمەوە، پەرۆشی بینینت دەبم تاکو پڕبم لە خۆشی.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 1:4
19 Referans Kwoze  

هه‌وڵ بده‌ زوو بێیته‌ لام،


هه‌وڵ بده‌ پێش زستان بێی. ئوبولۆس و پودیس و لینۆس و كلودیا و هه‌موو برایان سڵاوت لێده‌كه‌ن.


به‌ڵام برایان، ئێمه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لێتان دوور كه‌وتینه‌وه‌ به‌ چاو نه‌ک به‌ دڵ زۆر شه‌یدا و په‌رۆشی بینینتان بووین.


خودا گه‌واهیده‌رمه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی هه‌مووتانم، به‌ سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح.


هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌، ئیتر مه‌رگ نابێت، خه‌م و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه‌ شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون”.


چونكه‌ كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌”.


ئه‌مانه‌ ده‌نووسین تاكو شادیتان ته‌واو بێت.


شه‌یدای هه‌مووتانه‌ و دڵته‌نگ بوو، چونكه‌ نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه‌.


چونكه‌ تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌خشینی ڕووحیتان بده‌مێ،


بۆیه‌ بێدار بن، له‌ یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به‌ فرمێسكه‌وه‌ سارد نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.


به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه‌ ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به‌ پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه‌،


تا ئێستا به‌ ناوی منه‌وه‌ هیچتان داوا نه‌كردووه‌. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت.


ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت.


ئه‌وانه‌ی به‌ فرمێسک ده‌چێنن، به‌ شادمانیه‌وه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite