Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم تیمۆساوس 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 سوپاسی خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک باوباپیرانم به‌ ویژدانێكی بێگه‌رد ده‌یپه‌رستم، كاتێ شه‌و و ڕۆژ بێ بڕانه‌وه‌ له‌ نزاكانم یادت ده‌كه‌م،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 سوپاسی خودا دەکەم، ئەوەی هەروەک باوباپیرانم بە ویژدانێکی پاک دەیپەرستم، کاتێک بە شەو و ڕۆژ بێ بڕانەوە لە پاڕانەوەکانمدا یادت دەکەم.

Gade chapit la Kopi




دووەم تیمۆساوس 1:3
21 Referans Kwoze  

ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه‌، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.


پۆڵۆس ڕووانییه‌ سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكت هه‌یه‌. هه‌ندێک ڕه‌تیان كرده‌وه‌، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌شتییان تێكشكا،


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.


“من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.


هه‌روه‌ها له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ سیپاره‌ پارسا‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن بتكه‌نه‌ دانا بۆ ڕزگاری، به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح.


باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه‌ كه‌ له‌ تۆدایه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌ لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له‌ تۆشدایه‌.


شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه‌، تاكو ڕوخسارتان ببینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین.


بێ وه‌ستان له‌ سوپاسكردندام له‌ پێناوتان، له‌ نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م.


له‌ ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له‌ نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌،


چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه‌ من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته‌ لام،


شێوازی ژیانم له‌ لاویه‌تیم و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له‌ یروشلایم بووه‌، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن.


ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو.


بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ته‌نیایه‌، هیوای به‌ خودایه‌، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ له‌ نوێژ و پاڕانه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite